قوتابییەكی ئامادەیی، كوڕی بەڕێوەبەرەكەی كوشت
نوچەنێت-شەفەق نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە قوتابییەكی پۆلی شەشەمی ئامادەیی لە ناحیەی لەیلانی سەر بە كەركووك كاتێك نمرەكانی وەردەگرێتەوە و دەبینێت لە 9 وانەدا كەوتووە ، بە تووڕەییەوە روودەكاتە ماڵی بەڕێوەبەری قوتابخانەكەی و هەڕەشەی لێدەكات كە دەبێت دەری بچێنێت. پاش ئەوەی بەڕێوەبەر داواكاریی قوتابییەكە رەتدەكاتەوە، قوتابییەكە تەە لە كوڕی بەڕێوەبەر دەكات و لەبەرچاویدا دەیكوژێت. دوای بینینی دیمەنی سامناكی كوشتنەكە، قوتابییەكە گوللـەیەك بە خۆیشییەوە دەنێت و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.