وەزیری دارایی: رێككەوتنی هه‌رێم و بەغدا كێشەی تێكەوتووە،تائیستاعێراق پاره‌كه‌ی نه‌ناردوه
نوچەنێت.هه‌ولێر:
وەزیری دارایی و ئابووری،رایگه‌یاند،رێككەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا كێشەی تێكەوتووە و تاوەكو ئێستا بەغدا پارەی نەناردووە.
ئەمرۆ 27/01/2015 لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرۆسەی چاكسازیی لەخەرجی گشتی و ئامادەكارییەكانی بودجەی هەرێم، لەگەڵا وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە.
دوای ته‌واوبوونی كۆبونه‌وه‌كه‌شی رێباز حەملان،وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان له وته‌یه‌كدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وتی:من خۆم داوام كرد كه بیێمه په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی و هه‌ر كاتێك په‌رله‌مانتاران داوابكه‌ن من ئاماده‌م بێمه په‌رله‌مان.
وەزیری دارایی وتیشتی:رێككەوتنی هه‌رێم و بەغدا كێشەی تێكەوتووە و بەغدا تا ئەم ساتە هیچ پارەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە،لە کاتێکدا دەبوایە 1/12 ی ساڵی 2015 بۆی ناردباین،لای خۆیان رایانگرتووە و ئێستا بەغدا كێشەی هونەری لە ناردنی نەوتدا هەیە،هەروەها هەندێک کێشە لە نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی بەغدا هەیه،تا ئەو کێشانە چارەسەر نەبن ئەوان رازینین پارەکە بنێرن.