په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى بۆ پڕۆژه یاسای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرد،بۆ په‌سندكردنیشی دانیشتنه‌كه‌ى ده‌باته ئه‌و شاره
نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ پڕۆژه یاسای ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرد و بۆ په‌سندكردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ش په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی ده‌باته هه‌ڵه‌بجه.
په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مرۆ دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجادا كه به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمی كوردستان-عیراق به‌پێی ماده‌ى (71) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاساكه كرا كه له 12 ماده پێكهاتبوو و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌ش كرابوو و ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كران به مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی و ئاماده‌كردنی راپۆرتی هاوبه‌ش له باره‌یه‌وه بۆئه‌وه‌ى بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی په‌سندكردنی.
دواتریش سه‌رۆكی په‌رله‌مان له وته‌یه‌كی كورتدا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: “به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێن،به‌ڵام هه‌ر كاتێك په‌رله‌مان بیه‌وێت دانیشتن له شوێنێكی تر بكات، ئه‌وا پێویست ئه‌كات به‌پێی ماده‌ی (45) له په‌یڕه‌وى ناوخۆ په‌رله‌مان خۆی بڕیار بدات دانیشتنی به‌رێته هه‌ر شوێنێك یان هه‌ر شارێكی تری هه‌رێمی كوردستان”.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه پێشنیازێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ى دانیشتنی په‌سندكردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام بدرێت و ئه‌و پێشنیازه‌شی خسته ده‌نگدانه‌وه و به كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.