تۆمارێكی نوێی بارمتە یابانییەكەی لای داعش بڵاوبووەوە
نوچەنێت-ئاژانسەكان
تۆمارێكی نوێی بارمتەیەكی یابانی كە چەكدارانی داعش دەستگیریان كردوە، دەڵێت ئەگەر لەماوەی 24 كاتژمێردا زیندانییەكی ئیسلامیی لە ئوردن ئازاد نەكرێت، ئەوا داعش ئەو و فڕۆكەوانە ئەردەنییەكەش دەكوژن.
تۆمارە دەنگییەكە لە خولەكێك و 50 چركە پێكهاتووە و تێیدا كینجی گۆتۆ دەڵێت “ئەگەر لەماوەی 24 كاتژمێردا ساجیدە ریشاوی لە زیندانانەكانی ئەردەن ئازاد نەكرێت، ئەوا من و مەعاز كەساسیبەی فڕۆكەوان لەسێدارە دەدرێین”.
ساجیدە ریشاوی ئافرەتێكی عێراقییە و بە تۆمەتی تیرۆر 9 ساڵە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەردەنەوە زیندانی كراوە، دوای ئەوەی تاوانبار كرا بە بەشدارە لەو پەلامارە تیرۆریستییەی ساڵی 2006 كرایە سەر هۆتێلێك لە عەممانی پایتەختی ئەردەن و تێیدا 60 كەس كوژران.