میلیشیا شیعەكان بە دەیان مەدەنی سوننە قەتڵ و عام دەكەن

0

shiaمیلیشیا شیعەكان بە دەیان مەدەنی سوننە قەتڵ و عام دەكەن

نوچەنێت-عەرەبییە

خێڵە سوننییەكانی دیالە دەڵێن میشیا شیعەكان 70 ئاوارەی سوننەیان كوشتووە كە پێشووتر لەدەست داعش هەڵاتبوون.
لای خۆیەوە ناهیدە داینی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پارێزگای دیالە دەڵێت میلیشیا شیعەكان چوونەتە گوندی پەروانەی سەر بە قەزای شارەبان و 70 هاوڵاتی مەدەنیی ئاوارەیان گوللـەباران كردووە و دواتر بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.
داینی دەڵێت “گوندی پەراوانە لە گوندە ئارام و دوور لە شەڕەكان بوو، بۆیە چەندین ئاوارەی باكووری دیالە روویان تێكردبوو…. میلیشیاكان 70 لەو ئاوارانەی گوندی پەروانەیان كۆكردۆتەوە و كۆمەڵكوژیان كردوون و دواتر خۆیان بەرەو شوێنێ:ی نادیار هەڵاتوون”.
هەرچی پارێزگاری دیالەیە ئەوە ئیدانەی ئەو كوشتارەی كردووە و داوای لێكۆڵینەوەیەكی بێلایەنانەیە بۆ ئاشكراكردنی تاوانباران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com