ئه‌میری كۆمه‌ڵ: ته‌حه‌مولی هاوڵاتیان و لایه‌نه‌كان بۆ چاكسازی له كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه
نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ته‌حه‌مولی هاوڵاتییان و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت 3 لایه‌نه‌كه‌ی پێشووی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاكسازیی سیاسی و ئیداری و دارایی، خه‌ریكه له كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه‌و ده‌ڵێت: مه‌رجی به‌شداربونی ئه‌وان وه‌كو ئۆپۆزسیۆن له حكومه‌ت، ده‌ستپێكردنی چاكسازیی بوه.
له‌دیدارێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ KNN، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، هه‌ڵوێستی خۆی و حزبه‌كه‌ی له‌باره‌ی دۆخی ئه‌مرۆی كوردستان و پرسی چاكسازیی سیاسی و ئیداری و دارایی و یه‌كحستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و جه‌نگی داعش و ره‌شنووسی ده‌ستوری هه‌رێمه‌وه، ئاشكرا ده‌كات.
له‌و دیداره‌دا، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، به‌ڕاشكاوی راده‌گه‌یه‌نێت: پرسی چاكسازی له‌هه‌رێم، له‌شوێنی خۆیدا چه‌قیوه‌و ده‌ڵێت: خه‌ریكه ته‌حه‌مولی هاوڵاتییان و لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت 3 لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه‌و داواده‌كات، حكومه‌ت له‌زوترین كاتدا ، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵك دراون، جێبه‌جێ بكات.
ئه‌میری كۆمه‌ڵ، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: گه‌نده‌ڵه گه‌وره‌كان له‌په‌نای دوو حزبی پارتی و یه‌كێتیدا، خۆیان حه‌شارداوه.