نوچه نێت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێ” رزگاركردنی كۆبانی ده‌روازه‌ی رزگاركردنی عێراق ده‌بێت و له‌وشاره‌دا 800 تیرۆریستی داعش كوژراون”.
هۆشیار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له به‌یاننامه‌یه‌كدا باس له‌وه ده‌كات كه رزگاركردنی كۆبانی زه‌برێكی گه‌وره بوو له داعش درا و له‌و شاره دا داعش 800 ئه‌ندامی تیرۆریستی كوژراوه. ده‌شڵێ” رزگاركردنی كۆبانی رێگای پاككردنه‌وه‌ی عێراق له تیرۆر ده‌كاته‌وه”. دوێنێ كۆبانی به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن كورده‌وه ئازاد كرا و ئه‌مه‌ش به چاكترین سه‌ركه‌وت داده‌نرێت كه له‌ژه‌ی داعش ئه‌نجام دراوه.
