
نوچه نێت
نووسه‌رێكی عه‌ره‌ب وتارێك له‌باره‌ی دكتۆر روشدی ده‌نووسێ و ده‌ڵێ” براكه‌ی دكتۆر روشدی سه‌رۆك جاش بووه(ناویشی له لیستی داواكراوانی ئه‌نفال هه‌یه) باوكیشی راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بووه”.
ئه‌و نووسه‌ره له پیگه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی دا ده‌ڵێ” حلمی سعید جاف” برای دكتۆر روشدییه، كاری كۆمپانیاكه‌شی له‌گه‌ڵی دابووه. سه‌رۆك فورسان بووه. هه‌رچه‌نده ئه‌و نووسه‌ره ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌و ناوه‌ی باسی كردووه له لیستی داواكراوانی ئه‌نفال هه‌یه كه له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق ده‌رچووه، ژماره‌كه‌شی 167- به‌ناوی”حلمی سه‌عید قادر محه‌مه‌د جاف سه‌رۆک جاشی فه‌وجی 199 هاتووه. جگه له‌مه‌ش نووسه‌ره‌كه ده‌نوسی” باوكی دكتۆر روشدی راوێژكار بووه له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار. وه‌ك ئه‌و نووسه‌ره باسی ده‌كات سه‌عید جاف ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بوه كه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه له‌ناوه‌راستی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌دژی پارتی راسته‌قینه دامه‌زرابوو. ئه‌و زانیاریانه‌ی نووسه‌ره عه‌ره‌به‌كه، پێشتر له‌لایه‌ن عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریفیش باسكراوه. پار ساڵێش دكتۆر روشدی باسی له‌وه ده‌كرد كه ده‌توانێ 18 كچی ئه‌نفالكراو له‌میسر بگێڕێته‌وه.
ئه‌مه‌ش لینكی ئه‌و بابه‌ته‌یه كه نووسه‌ره عه‌ره‌به‌كه نووسیویه‌تی :
http://ishtar-enana.blogspot.com/2013/10/blog-post_29.html