كۆسره‌ت ره‌سوڵ: سه‌لماندتان كه ئێوه نوێنه‌ری گه‌لێكن هبچ كاتێك چۆكی دانه‌داوه بۆ دوژمنانی
نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به‌ئازادكردنی كۆبانێ،جیگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه كردوو رایگه‌یاند،ئێوه سه‌لماندتان كه گه‌لی كورد به درێژایی ئه‌و هه‌زاران ساڵه به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌دان داگیركه‌رو كۆنه‌په‌رستانه به چی شێوه‌یه‌ك پارێزگاری له خاك و مانه‌وه‌و ژیان كردوه، سه‌لماندتان كه ئێوه نوێنه‌ری گه‌لێكن هبچ كاتێك چۆكی دانه‌داوه بۆ دوژمنانی .
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ئازادكردنی كۆبانیه وه بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبای ئاراسته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مێژویی و ده‌گمه‌نه‌تان پیرۆز، ئه‌و به‌رخودان و به‌رگری و گیانفیداییه‌تان ، ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و هێڕش و په‌لاماره پڵنگ ئاساییه‌تان پیرۆز بۆ رزگاركردنی شاری به‌رگری (كۆبانێ) .
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم راشیگه‌یاندوه: نابێ له پیرۆزبایكردنی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌دا ڕۆڵی ئازادیخوازانی جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان نادیده بگرین ، كه به بڕیارێكی بوێرانه‌ی كوردانه سنوره ده‌سكرده‌كانی كوردستانیان به‌زاندو پێشمه‌رگه‌یان گه‌یانده كۆبانێ.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی بروسكه‌كه‌یه:
بروسكه‌ی پیرۆزبایی كۆسره‌ت ڕه‌سول بۆ ڕزگاركردنی كۆبانێ
جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان
شێره كوڕانی پێشمه‌رگه‌و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه
شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازان له سه‌رتاسه‌ری جیهان
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مێژویی و ده‌گمه‌نه‌تان پیرۆز، ئه‌و به‌رخودان و به‌رگری و گیانفیداییه‌تان ، ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و هێڕش و په‌لاماره پڵنگ ئاساییه‌تان پیرۆز بۆ رزگاركردنی شاری به‌رگری (كۆبانێ) .
ئێوه سه‌لماندتان كه گه‌لی كورد به درێژایی ئه‌و هه‌زاران ساڵه به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌دان داگیركه‌رو كۆنه‌په‌رستانه به چی شێوه‌یه‌ك پارێزگاری له خاك و مانه‌وه‌و ژیان كردوه، سه‌لماندتان كه ئێوه نوێنه‌ری گه‌لێكن هبچ كاتێك چۆكی دانه‌داوه بۆ دوژمنانی .
سه‌لماندتان ڕۆڵه‌ی گه‌لێكن ده‌توانێ رێز له ئازادی بگرێ و خاكی خۆی خۆش بوێ .
ئێوه ته‌نها نوێنه‌ری خۆتان نه‌بون،به‌ڵكو له جیاتی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ژیاندۆستانی دونیا ده‌جه‌نگن .
ئێوه كۆبانیتان كرد به ئه‌فسانه‌یه‌كی نوێی مقاوه‌مه‌ت له سه‌رده‌می به‌سه‌رچونی پاڵه‌وانه ئه‌فسانه‌ییه‌كاندا .
ئێوه چۆكتان به له‌شكری تاریكی و مێشكی به‌تاڵ و كۆنه‌په‌رستان دادا ، كه سه‌رو ماڵ‌و ناموسی كوردانیان حه‌ڵاڵ كردووه .
ئێوه پێتان گوتن : ئێره كوردستانی ئازاده‌و مافی ژیان و ژنانی تێدا پارێزراوه .
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كوردستانی گه‌وره…نابێ له پیرۆزبایكردنی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌دا ڕۆڵی ئازادیخوازانی جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان نادیده بگرین ، كه به بڕیارێكی بوێرانه‌ی كوردانه سنوره ده‌سكرده‌كانی كوردستانیان به‌زاندو پێشمه‌رگه‌یان گه‌یانده كۆبانێ ،ئه‌و هه‌نگاوه ڕوحی نه‌ته‌وه‌یی و خۆشه‌ویستی نیشتمانی بوژانده‌وه ، كه خاكی كوردان له هه‌ركوێیه‌ك بێت كوڕان و كچانی گیانفیدای كوردان له‌وێن .
دوباره ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌تان پیرۆز و هه‌ڵمه‌تتان شێرانه‌تر و ئامانجتان ڕونتر بێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی ته‌واوی كوردستان .
بژی كورد، بژی كوردستان
بژی پێشمه‌رگه‌و سه‌رجه‌م جه‌نگاوه‌رانی ئازادی
درود بۆ گیانی پاكی شه‌هیده‌كانمان
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم