لیژنه‌ی پێشمه‌رگه: هیچ بریارێكی سه‌رپه‌رشتیارانی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی یه‌كێـتی و پارتی كاری پێ ناكرێت
نوچەنێت.هه‌ولێر:
لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت،قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش رێگر بووه له یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات له‌مه‌ودوا هیچ بریارێك له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی یه‌كێـتی و پارتییه‌وه كاری پێ ناكرێت،ئه‌گه‌ر واژۆی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت.
بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە”به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون بوو له هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80، سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 26/1/2015 لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، به سه‌رۆكایه‌تیی ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی، له هۆڵی لیژنه له ته‌لاری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 و فه‌ریق شیروان عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 80 كۆبۆوه“.
بەپێ راگەیەنراوەكە”وه‌زیری پێشمه‌رگه خۆشحاڵیی خۆی به‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ربڕی و ئاماده‌یی خۆی وه‌زاره‌ته‌كه‌شی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له نێوان وه‌زاره‌ت و لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی نیشاندا و له وته‌یه‌كدا باسی له هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80 و ئه‌و هۆكارانه‌ی كه بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه كرد و رایگه‌یاند: “بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی هه‌ردوو یه‌كه‌كه كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاو بۆ یه‌كخستنه‌وه‌یان، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێ به‌ربه‌ست كه هاتوونه‌ته پێش پرۆسه‌كه به سستی به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌وانه شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست بۆ یه‌كخستنه‌وه‌یان و سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌یان له چه‌ند لیوایه‌كدا“.
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتوە”هه‌روه‌ها وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: “وه‌كو بڕیار هه‌موومان له‌گه‌ڵ یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو یه‌كه‌یه داین و هه‌ردوو یه‌كه‌كه‌ش ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه و ئێمه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و هۆكارانه‌ی كه باسیشمان كرد ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستاوین و به‌رده‌وامین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌یان و به نیشتیمانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پلانیشمان بۆ ئه‌مه داناوه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌كه ده‌بینن“.
هەر بەپێ راگەیەنراوەكە”هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80 وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانیی خۆیان بۆ قسه‌كانی وه‌زیری پێشمه‌رگه، ئاماده‌یی خۆیان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو یه‌كه‌یه و هه‌وڵه‌كان بۆ به نیشتیمانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ربڕی“.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه”له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان به ئاماده‌بوونی وه‌زیری پێشمه‌رگه و هه‌ردوو فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80 له لیژنه‌كه، سوپاسی وه‌فدی میوانیان كرد بۆ ئه‌و روونكردنه‌وانه‌یان كه به‌لای ئه‌وان جێگه‌ی خۆشحاڵی بوون كه ئیراده‌یه‌كی به‌هێز به‌دی ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو یه‌كه‌یه و هیوایان خواست كه هه‌نگاوه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه و به‌نیشتیمانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خێراتر بكرێن“.
پاشان لیژنه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن راگه‌یاند و وتیان”له‌مه‌ودوا هیچ بریارێك له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی یه‌كێـتی و پارتییه‌وه كاری پێ ناكرێت، ئه‌گه‌ر واژۆی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت“.
هاوكات په‌رله‌مانتاران رایانگه‌یاندووه”وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، هیچ بره پاره‌یه‌ك بۆ یه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ر به پارتی و یه‌كێتی خه‌رج ناكات، ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت“.