وه‌زیری كاره‌با فراكسیۆنی گۆڕان به‌موزایه‌ده كاری سیاسی تۆمه‌تبار ده‌كات
نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم فراكسیۆنی گۆڕان به په‌یڕه‌وكردنی موزایه‌ده‌ی سیاسی تۆمه‌تبار ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،حكومه‌تی هه‌رێمی نیازی زیادكردنی نرخی كاره‌بای نیشتیمانی هه‌یه،سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم له لێدوانێكیدا بۆ په‌یام ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كاره‌با له به‌رنامه‌یاندا نییه.
وتیشی، ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره هه‌وڵانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه جگه له موزایه‌ده‌ی سیاسی مه‌به‌ستێكی تریان نییه.