نوچەنێت.تایبەت:
ئه‌ندامێكی ژووری په‌یوه‌ندییه‌كانی بزووتنه‌وه گۆڕان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ نوچه نێت باس له بوونی دووجیل ده‌كات له‌ناو گۆڕان و ده‌ڵێ” جیلی كۆن له‌ناو گۆران تا ئێستا پۆستێكی وایان نییه، ته‌نها مسته‌فای سه‌ید قادر نه‌بێت”.
باس له‌وه ده‌كرێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوو ره‌وته كۆن و نوێ و ئاماژه به‌وه‌شده‌كرێت جیلی كۆن دروشمەكان بۆ شاردنەوەی قینی دڵیان بەكاردەهێنن،ئەگەر وابێت جیلی نوێ قوربانی جیلی كۆنە،له‌وباره‌یه‌وه زه‌رده‌شت مه‌لا حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ژووری په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌هه‌ولێر له‌لێدوانێكی تایبه‌ت نوچەنێت وتی”هیچ هێزێكی سیاسی نییه له دونیا بیروباوه‌ری جیاوازی تێدانه‌بێت و له‌هه‌موو دونیا ئه‌و شته هه‌یه،به‌ڵام به‌مانای ته‌كه‌تول ئه‌و شته له‌نوابزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوونی نییه،چونكه هیكه‌لیه‌ت و ئۆرگانه‌كانی گۆران ئه‌وه‌ی قبوڵ نیه،بۆ نموونه جڤاتی نیشتیمانی به‌ئاسانتر ده‌گۆڕێت،چونكه هه‌موو دوو ساڵ جارێك پۆسته‌كان دۆگۆڕێن و كه‌سێكیش 3 بۆ چوار ساڵێك له شوێنێك نه‌بیت ناتوانێت ته‌كه‌تول دروست بكات،به‌ڵام بوونی بیروباوه‌رو قه‌ناعه‌تی جیاواز ئه‌وه شتێكی تره“.
ناوبراو وتیشی”جیلی كۆن له‌ناو گۆران تا ئێستا پۆستێكی وایان نییه،بۆ نموونه د.یوسف محمد سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه و ئارام شێخ محمد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه و كاك كه‌مال موسلیم وه‌زیری ئه‌وقاف و كاك ساماڵ و كارێباز كه هه‌موویان پۆستی په‌رله‌مان و حكومه‌تیان هه‌یه هه‌موویان جیلی نوێن ته‌نها كاك مسته‌فای سه‌ید قادر جیلی كۆنه ده‌كاته پێنج به‌یه‌ك“.
