پارتی : كوردستان وڵاتی مەلا كرێكارە و بەخێربێتەوە
نوچەنێت.ههولێر:
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دهڵێت، كوردستان وڵاتی مەلا كرێكارە و وەك هەر هاووڵاتییەكی دیكە ئەگەر بیەوێت بێتەوە، بەخێربێتەوە
پێشنیوەڕۆی رۆژی 25/1/2015 مەلا كرێكار بە جلوبەرگی كوردییەوە لە زیندانی كۆنگسڤینەر لە ئۆسلۆی پایتەحتی نەرویج هاتە دەرەوە، پاش ئەوەی رۆژی 27ی ئاداری 2013 دادگای ئۆسلۆ سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند، پاشتر دادگای تێهەڵچوونەوەی نەرویجی سزاكەی بۆ 2 ساڵ و 10 مانگ و تاوەكو ئێستا روون نییە دوای ئازادكردنی كرێكار دەگەڕێتەوە بۆ ههرێمی كوردستان یان نا.
كاكەمین نەجار، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە هەڵوێستی پارتی لە ئەگەری گەڕانەوە مەلا كرێكار بۆ كوردستان بە روداوی راگهیاندوه”ئێمە لە مەكتەبی سیاسی پارتی دانەنیشتووین بزانین ئەگەر مەلا كرێكار هاتەوە چی بكەین و هەڵوێستمان چی بێت و ئەو پرسەمان تاوتوێ نەكردووە”.
كاكەمین نەجار دەشڵێت”من وەك كاكەمین نەجاڕ دەڵێم، ئەویش خەڵكی ئەو وڵاتەیە، ئەگەر دێتەوە بەخێربێتەوە، من ئاگاداری ئەوە نیم كێشەی ئەمنی هەبێت و ئەوە دەزگا ئەمنییەكان دەزانن، كە ئەگەر شتی وا هەبێت دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان ئاگادارن، بەڵام دیسان دەیڵێمەوە، بەرای من وەك هەر هاووڵاتییەك ئەگەر دێتەوە ناتوانرێت رێگری لێبكرێت”.