نوچه نێت
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واری عێراق داوا له ئیسرائیل ده‌كات ئه‌و ته‌وڕاته بگه‌ڕێنێته‌وه كه پێشتر له‌هه‌رێمی كوردستان نووسراوه‌ته‌وه.
له‌به‌یاننامه‌كه بێئه‌وه‌ی باس له‌وه بكرێت ئه‌و ته‌وڕاته‌یه‌كه‌مجار له‌كوردستان دۆزراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار ده‌ڵێ” ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باسیان له‌گه‌یشتنی ده‌ستنووسێكی ته‌وڕاتی عێراق كردووه بۆ ئیسرائیل گوایه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگی گێڕاوه. ئێمه داوای ئه‌و ته‌وڕاته ده‌كه‌ینه‌وه وه‌ك به‌شێك له‌شوێنه‌واری عێراق.. داواش له سه‌نته‌ره‌ی نارای ئه‌مریكی ده‌كه‌ین كه به چاككردنه‌وه و بنیادنانه‌وه‌ی ئه‌رشیفی عیبری هه‌ڵده‌ستێت له‌عێراق وه‌ڵامی روونی بۆ ئه‌و ده‌ستنووسه هه‌بێت”.
پێشتر نوچه نێت هه‌والێكی له‌باره‌ی ئه‌و ته‌وڕاته بڵاوكردبۆوه، زانیارییه‌كانی نوچه‌ن له رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیل وه‌رگیرابوو. چیرۆكی ته‌وڕاته‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه بووه. رۆژنامەی بەناوبانگی ئیسرائیلی یەدیعوۆت ئەحرانۆت باس لە چیرۆكی تەوراتێكی دێرین دەكات كە 200 ساڵ لەمەوبەر لە كوردستان نوسراوەتەوە و دواتر دەزگای هەواڵگری عێراق دزەی پێكردووە بۆ بەغدا و ئێستا لە ئیسرائیلە.
وەك ئەو رۆژنامەیە باسی دەكات ساڵی 2003 چەند سەربازێكی ئیسرائیلی تەوراتێكی دێرینیان لە بارەگای هەواڵگری عێراقی دۆزیوەتەوە و گەیاندویانەتە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەردەن. لە سەروبەندی خۆپیشاندانەكانی بەهاری عەرەبیدا ئیسرائیل بڕیاریداوە ئەو تەوراتە بگەڕێنێتەوە بۆ ئیسرائیل. لێكۆڵەرانی ئیسرائیل بۆیان دەركەوتووە ئەو تەوراتە پێش 200 ساڵ لە كوردستانی عێراق نووسراوە، لە نووسینەوەیدا ئاوی خەستەوەكراوی هەنار بەكارهاتووە و لەسەر پێستی ئاسك ئیسحاحەكانی نووسراوە.
لەلایەن پسپۆڕانەوە تەوراتەكە چاككراوەتەوە و وەك كەلەپورێكی گرنگی جوولەكە لای خۆیان دەیپارێزن.
توراتەكە لەلای ئیسرائیل زۆر بەنرخە و بڕیارە ئاهەنگێك سازبكرێت بەبۆنەوەی چاككردنەوەی ئەو تەوراتە مێژووییە، كە لە رێورەسمی ئاهەنگەكەدا سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەفگدۆر لیبرمان ئامادە دەبێت.
بۆ هەڵگرتنیشی جانتایەكی مێژوویی بەكارهاتووە كە تەمەنی 100 ساڵە و پێشووتر ئیسرائیل لە حەلەبی سووریاوە دزەی پێكردووە بۆ ناو خاكی ئیسرائیل.
عێراق داوای ته‌وڕاته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه
0
Share.