قوباد تاڵه‌بانی: سوننه‌كان هاوكاری داعشیان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌ ناو هه‌رێمی كوردستان

0

قوباد تاڵه‌بانی: سوننه‌كان هاوكاری داعشیان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌ ناو هه‌رێمی كوردستانqwbattalabane
دڵشاد هه‌رته‌لی.نوچەنێت:

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم،ئاشكرای ده‌كالت كه‌ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی حكومه‌ته‌كانی عێراقی هۆكاری هاتنی داعش بووه‌ و هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ت بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سونه‌كان هاوكاری داعش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌ ناو هه‌رێمی كوردسان و عێراق.

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشەممە ئه‌نستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ توێژینه‌وه‌ (مێری)لە بارەی پەیوەندیەكانی هەرێم و توركیا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی توركی (ئه‌لشه‌رق فۆریۆم) كۆنفراسێكی به‌ناونیشانی (توركیاو كوردو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: شه‌راكه‌تێكی به‌هێز له‌هه‌رێمێكی شڵه‌ژاو) له‌شاری هه‌ولێر سازكرد.

لهو كۆنفڕانسه‌كه‌دا‌ قوباد تاڵه‌بانی،جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكرد و رايگه‌یاند”په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و توركیا مێژوویه‌ به‌ڵام به‌رزی و نزمی هه‌بووه‌ به‌چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕیوه‌، چه‌ندین جار به‌رپه‌رسانی حكومه‌تی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌و له‌ژێر ئاڵای كوردستان و توركیا پێشوازیان لێكراوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا بابه‌تێكی گرنگ بووه‌“.

تاڵه‌بانی وتشی”برا سوننه‌كانمان گله‌یی حه‌قیقی و ره‌وایان هه‌بوو له‌بواری سیاسی له‌ عێراقدا،زۆربه‌داخه‌وه‌ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی حكومه‌ته‌كانی پێشووی عێراق جه‌وێكیان دروست كرد كه‌ سونه‌كانیان نیگه‌ران كردو‌ وایان له‌ سوننه‌كان كرد كه یان‌ چاویان داپۆشن بۆ هاتنی داعش،له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تیش هاوكاری هێزی داعشیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌ ناو هه‌رێمی كوردستان و عێراق تائیشه‌ ناشیرینه‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن“.

ناوبراو راشيگه‌یاند”گرنگه‌ توركیا رێگامان بدات‌ بۆ گه‌یاندنی هاوكاری زیاتر به‌كۆبانێ“.

قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه”توركیاش ده‌وری هه‌یه‌ له‌حه‌له‌ سیاسیه‌كه‌ی ئه‌م وڵاته‌ كه‌ ئه‌م جه‌وه‌ی دروست كردوه“.

رونیشیكرده‌وه‌: دڵنیام كه‌ وڵاتی توركیا لێكدانه‌وه‌یان بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا كردووه‌و ده‌بێت بزانن كه‌ گروپی تیرۆرستی داعش ته‌نها به‌ داگیركردنی به‌شێكی خاكی عیراق و سوریا و لوبنان راناوه‌سێتێت و مه‌به‌سته‌كانی زۆر له‌وه‌ زیاتر، بۆیه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی ئێستا دروستبووه‌ په‌ره‌ی پێبدرێت و په‌یوه‌ندیه‌كان گه‌شه‌ی پێبدرێت.

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی”پێویسته‌ توركیا هاوكاری زیاترمان بكات بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆر،چونكه‌ ئه‌گه‌ر داعش له‌ناو نه‌برێت رۆژێك له‌رۆژان ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر توركیا و شه‌ڕه‌كه‌ش رووبه‌ڕووی ئه‌و ده‌بێته‌وه“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com