نوچه نێت
“لێم مه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر پاشماوه‌ی خواردنه‌كه‌ی ئێوه‌م خوارد” ناونیشانی ئه‌و راپۆرته‌ی رۆژنامه‌ی عه‌ره‌ب كه‌له‌سه‌ر منداڵێكی سوری كراوه. كه وێنه‌یه‌كی له‌تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هه‌ر ته‌نها ئه‌و رۆژنامه‌یه نا، به‌ڵكو ده‌یان كه‌ناڵی به‌ناوبانگی جیهان هه‌واڵ و راپۆرتیان له‌سه‌ركردووه. وێنه‌ی منداڵێك له‌سه‌ر زه‌وی دانیشتووه چه‌ندین كلینسی به‌خوێنی له‌ته‌نیشته. ئه‌و منداڵه سوریه و خه‌ڵكی شاری حه‌له‌به ئێستا له‌ئیسته‌مبول ئاواره‌یه، خۆی قسه‌ی كردووه، ده‌ڵێ” ته‌نها پاشماوه‌ی خواردنی موشته‌رییه‌كم له چێشتخانه خواردووه، به‌رێوه‌به‌ری چێشتخانه لێی داوم” بیرگه‌ر كینگی ناوی ئه‌و چێشخاته‌یه كه منداڵه‌كه پاشماوه‌كانی لێ خواردووه. ئه‌و وێنه‌یه وایكردووه، چه‌ندین هاوڵاتی توركی هێرش بكه‌نه سه‌ر چێشتخانه‌كه و له‌به‌یاننامه‌یه‌كیش دا سه‌رۆكی چێشتخانه‌كان داوای لێبوردنی كرد و فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی له‌كار ده‌ركرد. به‌ڵام ئاماده نه‌بوو قه‌ره‌بووی منداڵه‌كه بكاته‌وه.