له هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی ته‌ڵاق و ژن هێنانی دووه‌م زیادی كردوه
نوچەنێت.هه‌ولێر:
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی ته‌ڵاق و ژن هێنانی دووه‌م زیادی كردوه.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ 25/1/2015 ئامار‌و داتای ئه‌نجومه‌ن و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ڕِوو.
ئوميد موحسین وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی ته‌ڵاق ئاشكراى كرد:له‌شاری هه‌ولێر رێژه‌ی ته‌ڵاق كه‌می كردووه،به‌ڵام له پارێزگاكانی تر زیادیكردووه.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری راشایگەیاند: هەر لەساڵی 2014 حەفتاو دو رێپێدان هەبوە بۆ ژن هێنانی دووەم.