د.شوان قەڵادزەیی: بزووتنەوەی ئیسلامی پێویستی بە نوێكردنەوە و فۆرمات هه‌یە

0

د.شوان قەڵادزەیی: بزووتنەوەی ئیسلامی پێویستی بە نوێكردنەوە و فۆرمات هه‌یەshwan
نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی پێیوایە حیزبەكەی پێویستی بە نوێكردنەوە و فۆرمات هەیە. ئەو پێیوایە دەبێت كادرە گەنجەكانی بزووتنەوە دەرفەتیان پێبدرێت.

لەدوای هەڵبژاردنەكانی كۆتایی نیسانی ساڵی رابردوو، بزووتنەوەی ئیسلامی ئیتر لەنێو گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی كوردستان پاشەكشەی كردووەو جۆرێك لە بێدەنگی پێوەدیارە،له‌وباره‌یه‌وه‌ دكتۆر شوان قەڵادزەیی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی و تاكە نوێنەری ئەو حیزبە لە پەرلەمانی كوردستان،له‌لێدوانێك بۆ نوچه‌نێت وتی”تازەكردنەوە و فۆرمات بۆ پارتێكی وەكو بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان هەنگاوێكی پێویست و ئیجابییە“.

ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ راشیگەیاند”پێغەمبەر (دووردی خوای لێبێت) دەفەرموێت هەركەسێك دوو رۆژی وەكو یەك وابێت كەسێكی قرپۆكە،بۆیە ئێمەش دەبێت بە خۆماندا بچینەوە و هەنگاوبنێین،چونكە لە هەڵبژاردنەكانی رابردوودا پاشەكشەمان كردووەو دەنگەكانمان رووەو كەمی دەچن“.

شوان قەڵادزەیی دەشڵێت”رەوا نییە بۆ ئێمە كە خاوەن سەدان شەهید و دەیان ساڵ خەبات بین، لە هیچ پارێزگایەك ئەندامێكی ئەنجوومەنمان نەبێت”. گوتیشی، “ئێستا خامۆشییەك بە بزووتنەوەی ئیسلامییەوە دیارە لە گۆڕەپانی كوردستاندا و پێویستە كادیرە نوێ و بەتواناكانی بزووتنەوە بهێنرێنە پێشەوە“.

سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاماژەی بە كاتی بەستنی كۆنگرەی حیزبەكەی دا و وتی”لە 10/7/2015 كۆنگرەی یازدە دەبەستین و بێگومان دەبێت گۆڕانكاری ئیجابی رووبدات“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com