
نوچه نێت
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا رێناس جانۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێ” ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی قانون به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی رێكه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدان”. ده‌شڵێ” ده‌یانه‌وێ جه‌ماوه‌ر هه‌ڵه تێبگه‌ینن”.
له‌لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وست رێناس جانۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی باس له‌و هه‌وڵانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی قانونه‌وه ده‌درێن، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، جانۆ ده‌ڵێ” ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه ده‌گاته بیست ئه‌ندام و هه‌موویان سه‌ر به ده‌وڵه‌تی قانونن. كه نوری مالیكی جێگری سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات”ده‌شڵێ” ئه‌وان ده‌یانه‌وێ وا له جه‌ماوه‌ر بگه‌ینن كه رێكه‌وتنی نَێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌نها له‌به‌رژوه‌ندی كوردستان دایه‌و ئه‌و رێكه‌وتنه مافی شوێنه‌كانی دیكه به‌كوردستان ده‌دات” له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا جانۆ ده‌ڵێ” ئه‌مه‌ش هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، بۆیه ئه‌وان له‌هه‌وڵه‌كانیان سه‌رناكه‌ون”.
رێناس جانۆ: ده‌وڵه‌تی قانون له‌دژی رێكه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا هانی جه‌ماوه‌ر ده‌دات
0
Share.