پەرلەمانی کوردستان: ئاماری توندوتیژییەکان دژ بە ژنان جێگەی خۆشحاڵی نین

0

پەرلەمانی کوردستان: ئاماری توندوتیژییەکان دژ بە ژنان جێگەی خۆشحاڵی نینparlaman

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە كۆبونەوەی لەگەڵ شاندی لیژنەی کاروباری ژنان و خێزان و منداڵان لە پەرلەمانی عێراق،رایگەیاند،ئاماری توندوتیژییەکان دژ بە ژنان جێگەی خۆشحاڵی نین.

بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە”د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: ژنان و ئافرەتان چینێکی چالاکی کۆمەڵگەن، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان و عێراق نەتوانراوە دەرفەتی بەشداری چالاکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بن، لەگەڵ ئەوەی چەندین یاسای گرنگ لە پەرلەمانی کوردستان و عێراق دژ بە توندوتیژی دەرچووە، بەڵام ئاماری توندوتیژییەکان دژ بە ئافرەتان جێگەی خۆشحاڵی نین، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی کراوەو پێشکەوتومان هەبێت، پێوسیتە بە یاسا ڕێگریی لە توندوتیژی دژی بکرێت و یاسای گرنگ و پێشکەوتوو لەو بوارەدا دەربکرێت“.

بەپێ راگەیەنراوەكە”ئەم وتانەی د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە میانی پێشوازیکردن بوو لە شاندی لیژنەی کاروباری ژنان و خێزان و منداڵان لە پەرلەمانی عێراق، کە ئەمڕۆ 25-جەنیوەری سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان پێشوازییان کرا“.

لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتوە”لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژەی بەو پڕۆژە یاسایانە کرد کە بە هاوکاری لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەت و ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان سەرقاڵی گەڵاڵەکردنن، هیوای خواست لە خولی داهاتووی یاسادان دەنگیان لەسەر بدرێت“.

هەر بەپێ هەواڵەكە”لەبەشێکی تری وتەکانیدا،سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان و لیژنەی کاروباری ژنان و خێزان لە پەرلەمانی عێراقی بە پێویستزانی“.

شاندی پەرلەمانتارانی لیژنەی ژنانی عێراق، باسێکی گشتییان سەبارەت با کاری لیژنەکەیان و خەم وکێشەکانی ژنانی عێراق کرد، بە تایبەتیش لەم سەردەمەدا کە ئاماری توندوتیژی و پێشێلکردنی مافەکانی ئافرەتان لە عێراقدا لە بەرزبوونەوەیەدا“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com