
نوچە نێت.تایبەت:
بریارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ” هاوكارییه‌كی ده‌ره‌وه بۆ پێشمه‌رگه زۆر سنوورداره وبه‌پێی پێویست نییه”.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌مرۆ رایگه‌یاند: كه ده‌ستی به‌مه‌شقكردنی 3600 كه‌سی هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه كردووه. له‌و ژماره‌یشه ته‌نها 100 كه‌سیان پێشمه‌رگه‌یه و به‌پێ زانیارییه‌كانی نوچه‌نێتیش ئه‌و ژماره زۆركه‌مه و بڕیارده‌ی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان پشت راستی زانیاریه‌كان ده‌كاته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌هار عبدالرحمن بڕیارده‌ی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به‌نوچه‌نێت وتی”ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی پێشمه‌ر هیچ ئامارێكمان له‌لانیه كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا مه‌شق به‌چه‌ند پێشمه‌رگه ده‌كات و له هه‌مان كاتیش كار ئێمه نییه،ئیشی ئێمه وه‌كو ده‌زگای ته‌شریعی یاسادانان و به‌دواداچونه،ئه‌وه ئیشی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌یه،به‌ڵام ئێمه وه‌كو چاودێری كردنی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه ئاگاداری ئیش و كاره‌كانیانین“.
ناوبراو وتیشی”هاوكاریه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان تائیستا هاوكاریه‌كان سنوردارن و له‌مه‌جالێكی زۆر فراوان دانین. ئه‌گه‌رچی بۆ هه‌رێمی كوردستان شتێكی باشه،به‌ڵام له‌و ئاسته‌شا نیه كه پێداویستیه‌كان پڕبكاته‌وه و له تموحی ئێمه نیه هه‌م له‌رووی هاوكاری چه‌ك و هه‌م له‌رووی هاوكاری مادی و راهێنه‌ران و مه‌شق پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه“.
بڕیارده‌ی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه ئه‌و 100 نه‌فه‌ره‌ی به‌كه‌م زانی و وتی”مه‌سه‌له‌ی مه‌شق پێكردنی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه پێداویستێكی هه‌رێمی كوردستانه هه‌م بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌م جه‌نگه‌ی داعش، له‌روكارێكی تریشه‌وه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه ئه‌و هێزانه یه‌ك ده‌گرنه‌وه به‌تایبه‌تی یه‌كه‌كانی 70 و 80 پێویستیان به‌مه‌شق پێكردنه،بۆیه ئێمه له‌رووی مه‌شق پێكردنه‌وه پێویستمان به‌راهێنه‌ری زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شق به‌هێزه‌كانمان بكه‌ن“