جەنگی ئاڵۆزی داعش لەچاوی میدیای ڤاتیكانەوە

0

vaticanكوردستانی عێراق لەنێوان خواستی سەربەخۆیی و مەترسیی ئیسلامیدا

داریۆ سالڤی
ماڵپەڕی ئاسیانیوزی ڤاتیكان

هەولێر و دهۆك دوو لە شارە گرنگەكانی كوردستانی عێراقن. ئەوان پەنای سەدان هەزار مەسیحی و خەڵكی دیكەیان داوە كە لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) هەڵاتوون.

ئەو رێگا خێرایەی هەولێر و دهۆك پڕە سوپرایز، هەر لە پێشبڕكێی بێرەحمانەی ئوتومبیل و لۆرییەكانەوە، هەتا ئەو ناوچەكە وشكەڵانەی ماوە ماوە روبەری سەوزی بەدوادا دێت، ماوەیەك چەم و روباری و بەدوایدا رووبەرێك لە بیابان. چەند كیلۆمەترێك دوور لە رێگاكەش شاری موسڵ هەیە، كە گرگترین شاری خەلافەتە.

كشانی رێگاكە وەك وێنەیەكی كۆمەڵگاكە و ئابوورییەكەیەتی كە بەردەوام لە كشاندان، كە هەردەم لە ململانێگەلێكدان كە لە شێوەی جیاوازدا خۆیان پیشان دەدەنەوە: شەڕی رووبەڕوو لە دژی چەكدارانی ئیسلامیی، گرژیی لەگەڵ حكومەتی ناوەندیی عێراق، مشتومڕ و ململانێی ئایینی و هەروەها ململانێی هەولێر و بەغدا سەبارەت بە مەودای دەسەڵاتی خۆڕێبەریی كوردی.

بەدرێژایی رێگاكە چەندین زاڵگە هەن كە پرسیار لە رێبواران دەكەن سەبارەت سەبارەت بە شوناسیان و ئەو شوێنەی لێیەوە هاتوون. چونكە زۆر رێی تێدەچێ‌ چەكدارە ئیسلامییەكان دزە بكەنە ناوچەكە.

كە لەگەڵ كوردان قسە دەكەیت، هەست بە گرژییەكانی دەڤەرەكە دەكەیت. بۆ كوردەكان، مەسیحییەكان هاوڕێن بەڵام عەرەبە مسوڵمانەكان دوژمنن.

لە خاكێكدا كە رژێمی سەددام حسێن لە خوێنی هەڵكێشابوو، ئێستاش چەكدارە ئیسلامییەكان هەڕەشەی لێدەكەن، بزووتنەوەی نەتەوەیی و سەربەخۆخوازی لە پەرەسەندندایە كە دەخازێت لەژێر چەپۆكی بەغدا رزگاری ببێت. بەڵام ئێستا جیهادییەكان دەستیان بە دزكردن كردووە بۆ ناو بزوتنەوەی سەربەخۆخوازی كرد و توانیویەتی لەناو كوردە مسوڵمانەكاندا هەوادار پەیدا بكات.

زۆررێك لە خەڵكی كە لێرەن دەیانەوێت دوور لە شمشێر و توندوتیژی و تیرۆر بژین. ئەوەی بەرگری لەم خەڵكانە دەكات، ژمارەیەكی كەم لە پێشمەرگە و هێڵێكی بەرگرییە كە كوردستانی عێراق لە موسڵ جودا دەكاتەوە.

لە ئێستادا، باڵانسی هێز لەنێوان هەردوولا جێگیرە. بەڵام وەك ئەوەی هاوین روویدا، باڵانسەكە ناسكە و لەوانەیە بە كارتێكەری هێزە ناوخۆیی و دەرەكییەكان بگۆڕێت.

لێرە بەرژەوەندییە پێكڕاچووەكانی ئەمریكا و سعودیە و ئیمارات و قەتەر و ئێران لە گۆڕێدان و كاردەكەن.

هەرچۆنێك بێت پێدەچێت پێكدادانەكان شەپۆلێكی نوێی ئاوارەبوونی بەدوای خۆیاندا بهێنن، بەتایبەت مەسیحییەكان كە ناچارن بەپەلە واز لە خاك و موڵكیان بهێنن، چونكە ناچارن هەڵبژێرن لەنێوان مردن و وازهێنان لە ئایین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com