بۆ دەبێت كەنەدا پشتیوانی سەربەخۆیی كوردستانی عێراق بكات؟

0

Canada_flagریچارد فۆڵتز بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی كاروباری ئێران لە زانكۆی كۆنكۆردیا لە كەنەدا، پشتیوانی بۆ سەربەخۆیی كوردستان رادەگەیەنێت و هۆكاری پشتیوانییەكەی روون دەكاتەوە، دەقی نووسینەكەی فۆڵتز:

 

بۆ دەبێت كەنەدا پشتیوانی سەربەخۆیی كوردستانی عێراق بكات؟

نووسینی: پرۆفیسۆر ریچارد فۆڵتز

بەوەی وڵاتەكەمان پابەندیی دەربڕیوە بە دەستێوەردانی سەربازیی لە عێراق، ئێمەی كەنەدایی دەبێت بپرسین ئەو ئامانجانە چین كە هیوادارین لە ئەنجامی ئەو دەستێوەردانە بێنەدی. دوای بەسەربردنی سێ‌ هەفتە لەو ناوچەیە لەم دواییانەدا، م بڕوام وایە نابێت “پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق” یەكێك بێت لەو ئامانجانە.

دوای بەدەستهێنانی بارێكی نیمچەسەربەخۆیی لە 1992 دا، كوردی عێراق سەركەوتوو بوون لە بودنیادنانی كیانێكی نیمچەسەربەخۆی پێشكەوتوو و ئارام لە باكووری رۆژهەڵاتی وڵاتەكە. زۆرینەی كورد ئارەزوومەندی سەربەخۆیی تەواوەتین و لە راستیشدا بەهانەیەك بوونی نییە بۆ ئەوەی ئەوان خودان دەوڵەتی خۆیان نەبن.

ئەو سێ‌ پارێزگایەی بە فەرمی لەژێر كۆنترۆڵی جكومەتی هەرێمی كوردیدان خاڵی هاوبەشیان كەمە لەگەڵ ناوچەكانی دیكەی عێراق. زۆرینەی رەهای ئەو دەڤەرە كوردن و نزیكایەتی و هاوسۆزییان لەەڵ عەرەب كەمە. زمانی كوردی زیاتر لە فارسییەوە نزیكە. نەوەی نوێی كورد بە كەمی عەرەبی دەزان، یان هەر نایزانن و وەكوو زمانی دوەم زیاتر ئارەزوو فێربوونی ئینگلیزی دەكەن. هەرچەندە زۆرینەی كورد سوننەمەزهەبن، خۆیان بە هاوشێوەی ئەو سوننەگەراییەی عەرەبەكانی دراوسێیان نازانن كە دەڵێن هاوڕێی توندڕەوییە. سیاسەتی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لێبوردەییە لە بەرامبەر كەمینەكانی وەك كریستیان و جوولەكە و عەلەوییەكانە. ئەوان تەنانەت رێزێكی زۆریان بۆ باوەڕی ئێزدی هەیە، چونكە پێیان وایە ئەوە ئایینی بەر لە ئیسلامی كوردان بووە. زۆرینەی دانیشتوانی هەرێمەكە وا دەردەكەوێ پشتیوانی سیاسەتی حكومەتەكەن سەبارەت بە پاراستنی كەمینە ئایینییەكان و دژایەتی توندڕەوی ئایینی.

كۆمەڵگەی كوردی موحافزكار، بەڵام میانەرەون. ژنان كەمتر لە شوێنە گشتییەكان دەبینرێن بە بەراورد بە ئێرانی دراوسێیان. هەرچەندە بە یاسا لەچك نەسەپێنراوە، بەشێكی بەرفراوانی ئافرەتانی كورد لەچك دەكەن. هەرچەندە وێنەی ژنانی جەنگاوەری كورد لە كۆبانێ‌ و ناوچە كوردییەكانی دیكەش بە وڵاتاندا بڵاوبۆتەوە، بەڵام ژنانی كورد لە ژنانی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازادتر نین.

دوو دەیەیە وڵاتانی رۆژئاوا پشتیوانی كورد دەكەن، كوردی عێراقیش لە هەموان زیاتر هەواداری رۆژئاوان و هاوپەیمانی هەرە جێباوەڕی رۆژئاواییەكانن. ئەم دەربڕینە بۆ ئەوانە درووست نییە كە بە حیساب هاوڕێی رۆژئاوان، بەڵام ئەجێنداكان دژیەكە لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی رۆژئاوا. كورد لەوە تێدەگەن ئەوان ماڵیان لە گەڕەكێكی دژواردایە، بۆیە وەك دەوڵەتێكی بچووك ئەگەر هاوڕێی بەهێزیان نەبێت ناتوانن بژین. ئەوان بەگشتی لەگەڵ ئەو دەستپێشخەرییەی ئەمریكان كە بۆ درووستكردنی بنكەیەكی سەربازی ئەمریكی لە نزیك دهۆك لەگۆڕییە. درووستكردنی ئەو بنكەیە، مانای وایە رۆژئاوا كەمتر پشت بە توركیا دەبەستن، ئەو وڵاتەی كردەوەكانی پێشبینیكراو نین. كورد زۆرینەیان دۆستانە لەگەڵ خەڵكی رۆژئاوا مامەڵە دەكەن و بەخێرهاتنیان دەكەن.

كە یەكەمجار دەچیتە كوردستانی عێراق، سەختە بتوانیت هەستێكی باشت نەبێت بەرامبەریان. هەرێمەكە بەشێوەیەكی تێبینیكراو مۆدێرن و گەشەسەندووە لەچاو ناوچەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جگە لە وڵاتانی كەنداو، بەڵام ئەوانەی كەنداو تەنیا ئەوەیان هاوشێوەیە كە مۆڵی گەورە گەورەی تێدا بونیات دەنرێ‌. ئەو ئاوارانەی لێ‌ دەرچێت كە لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی داعشەوە روویان لە هەرێمەكە كردووە، لە كوردستان نیشانەی تێبینیكراوی هەژاریی زۆر و نایەكسانیی بەرچاوی چینایەتی نابینرێت كە لە دەڤەرەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەربڵاوون. بەشێكی بەرچاوی گەشەسەندنی كوردستان بەهۆی سامانی نەوتەوەیە، بەڵام وادیارە سامانی نەوت لە كوردستان بەشێوەیەكی بەرفراونتر بڵاوكراوەتەوە لەچاو وڵاتانی تاكڕەو و هەرەمئاسای كەنداو.

ئەمڕۆ كەم شتێك هەیە عێراقی بە یەكپارچە هێشتبێتەوە، جگە لەو سیستمە بەسەرچووەی لە 1920 كانەوە لەلایەن بریتانییەكانەوە سەپێنرا لەپاش كەوتنی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی، ئەوكاتەی چەندین دەوڵەتی دەستكرد پێكهێنران. سەختە لۆمەی كورد بكرێت لەسەر داماڵینی باری كۆمەڵگەیەك لەسەر خۆیان، كە وەك كۆمەڵگەی كوردیی كارا نییە. ئارەزووی كورد بۆ بەدەستهێ،انی سەربەخۆیی تەواوەتی، شایستەی ئەوەیە ئێمە تێی بگەین و پشتیوانی بكەین.

* ریچارد فۆڵتز بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی كاروباری ئێرانە لە زانكۆی كۆنكۆردیا لە كەنەدا
ئەم بابەتە  لە رۆژنامەی بەناوبانگی مۆنتریاڵ گازێتی كەنەدایی بڵاوبۆتەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com