نێچیرڤان بارزانی: پشتگیری لە حكومەته‌كه‌ی حەیدەر عەبادی دەكەین

0

نێچیرڤان بارزانی: پشتگیری لە حكومەته‌كه‌ی حەیدەر عەبادی دەكەین
نوچەنێت.هه‌ولێر:
لە رێوڕەسمی كۆچی دوایی سەماحەتی موحسین ئەلحەكیم نێچیرڤان بارزانی وتی: لەپێناو گێڕانەوەی تەوافوق بۆ وڵات،پشتگیری لە حكومەتی تازەی عیراق،بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی دەكەین.

ئەمڕۆ شەممە 24/1/2015 مەراسیمی یادکردنەوەی 44 ساڵەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا سەید موحسین ئەلحەکیم، مەرجەعی شیعەکان بەڕێوەچوو.

نێچیرڤان بارزان،سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستا له‌ وته‌یه‌كدا كه‌م به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پێشكه‌شی كرد،رایگه‌یاند” دوای ماوەیەك لە گرژی و ئاڵۆزیی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرالی عیراق، كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ حكوومەتی فیدرال، گەیشتینە ڕێككەوتن. ئێمە وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان،بە جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنه‌وه‌ پابەندین و هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین كه‌ په‌یوەندییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرالی عیراق باشتر و بەهێزتر ببن.

بارزانی راشیگه‌یاند”ئێمە هەست بە سەختیی باری ئابووریی هەموو گەلی عیراق دەكەین، بۆ ئەوەی بتوانین ئەو سەختیەش تێپەڕێنین و بتوانین پێداویستییەكانی هاووڵاتیانمان دابین بكەین و خۆشگوزەرانی هەموو عیراق بگرێتەوە، پێویستە ڕێككەوتنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرال بەهێزتر بكەین و عیراق لەسەر بنەمای هاوبەشی و تەوافوقێكی ڕاستەقینە بەڕێوە ببەین. بۆ ئەم مەبەستەش، پشتگیری لە حكوومەتی تازەی عیراق، بە سەرۆكایەتیی بەڕێز حەیدەر عەبادی لەپێناو گێڕانەوەی تەوافوق، دەكەین بۆ وڵات“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com