ئاشتی هه‌ورامی پێشنیازیكردوه نرخی لیترێك به‌نزین له نێوان 560 بۆ 600 دینار بێت
نوچه نێت.خه‌ندان:
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایده‌كات،وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان پێشنیازیكردوه نرخی لیترێك به‌نزینی حكومی له نێوان 560 بۆ 600 دیناردا بێت،به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و غاز پێیان باشبووه حكومه‌ت خۆی بڕیار له‌سه‌ر دیاریكردنی نرخه‌كه بدات.
دڵشاد شه‌عبان، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: دوای به‌داواداچوونی بۆ نرخی به‌نزین له وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، بۆی ده‌ركه‌وت كه ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان پێشنیازیكردوه نرخی لیترێك به‌نزین له‌نێوان 560 بۆ 600 دیناردا بێت.
وتیشی: “ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و غاز پێیان وابووه كاری وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان نییه نرخ دیاری بكات، به‌ڵكو ده‌بێت حكومه‌ت نرخه‌كه دیاری بكات، ئه‌ویش له‌م هه‌فته‌یه‌دا دانیشتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت”.
راشیگه‌یاند: ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان پێشنیازی ئه‌و نرخه ده‌كات له ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و غاز و بڕیاری كۆتاییش بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌مێنێته‌وه.
ئێستا نرخی لیترێك به‌نزین به 900 دیناره، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه نرخی نه‌وت له سه‌رانیه‌ری جیهان دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه.