
نوچه نێت
رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو داعش ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه، له‌ڤیدیۆیه‌كه‌دا دوو بارمته‌ی یابانی نیشان دران. له‌ڤیدیۆیه‌كه‌دا هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی ئه‌و بارمتانه ده‌كرێن و داوای 200 ملیۆن دۆلار له‌یابان ده‌كرێت له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنیان. به‌ڵام هه‌ر زوو شاره‌زاییه‌كی تیرۆر گومانی له‌ڤیدیۆیه‌كه كرد و چه‌ند فێڵێكی داعشی ئاشكراكرد.
ڤیریان خان كه شاره‌زایی تیرۆره و به‌رێوه‌به‌ری كۆنسۆرسیۆمه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی تیرۆر. چه‌ند فێڵێكی داعشی ئاشكراكرد. یه‌كێك له‌وانه ئه‌و شوێنه‌ی گرتنه‌كه‌ی لێگیراوه. له‌ناو ستۆدیۆیه. له‌چۆڵه‌وانی نییه وه‌ك له‌سه‌ره‌تا باسكرا گوایه له شاری رقه‌ی باكوری سوریاییه.
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێ” شوێنه‌كه‌ش دووباره‌یه، جارێكی دیكه بارمته‌ی دیكه له‌و شوێنه نیشان دراون”. جگه له‌مه‌ش پێیوایه ئه‌و رووناكیه‌ی له ڤیدیۆیه‌كه هه‌یه، رووناكی خۆر نییه، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی رووناكییه. چونكه سپێبه‌ری دوو بارمته‌كه وه‌ك یه‌ك نییه. ئه‌گه‌ر خۆر بوایه ئه‌وا یه‌ك ئاراسته‌یان له‌سێبه‌ر ده‌بوو. جیا له‌مه‌ش كاتێك با دێت له‌ڤیدیۆكه ئه‌وا هیچ ئاسه‌وار تۆز به‌رزنابێته‌وه. ڤیریان ده‌ڵێ” سه‌رچاوه‌ی بایه‌كه پانكه‌یه” پێشتریش چه‌ندین شاره‌زای سینه‌ما وتبوویان ئه‌و گرتانه‌ی داعش بڵاوی ده‌كاته‌وه. به ته‌كنیكێكی سینه‌مایی به‌رز دروست ده‌كرێن.
ئه‌و ژنه چه‌ند فرت و فێڵێكی داعش ئاشكرا ده‌كات
0
Share.