سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق داوای دوورخستنه‌وه‌ی بۆچوونی هه‌ندێك ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌كات، گوایه ئه‌وانه رێگرن له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق
ئه‌مرۆ سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ئاڵا تاڵه‌بانی له به‌یاننامه‌یه‌كی دا، داوا ده‌كات ناكۆكییه‌كانی سه‌باره‌ت به بودجه وه‌لا بدرێت و ده‌شڵێ” كه‌سانێك هه‌ن به‌و نه‌فه‌سه‌كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت و پێشیوایه ئه‌مه هۆكاره‌كه سیاسییه. داواش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات ئه‌ونه‌فسانه دووربخرێنه‌وه و په‌له له‌په‌سه‌ندكردنی بودجه بكرێت. هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌كه‌ش ده‌ڵێ” پێویست ده‌كات په‌له له‌ته‌واوكردنی ئه‌و ماددانه بكرێت كه ناكۆكیان له‌سه‌ره” داواش له‌لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ده‌كات به‌په‌له بۆ خومه‌تی هاوڵاتیان ئه‌و ماددانه ته‌واو بكات”.
یه‌كێتی داوای دوورخستنه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ده‌كات
0
Share.
