نوچه نێت
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌ستی به‌مه‌شقكردنی 3600 كه‌سی هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه كردووه. له‌و ژماره‌یشه ته‌نها 100 كه‌سیان پێشمه‌رگه‌یه.
ئاژانشی هه‌واڵی ئه‌نادۆل بڵاویكردۆته‌وه كه په‌نتاگۆن رایگه‌یاندووه هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌چوار سه‌رباگه‌دا ده‌ستیان كردووه به‌مه‌شقكردنی هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه. كه ژماره‌یان 3600 كه‌سه و له سه‌ربازگه‌كانی تاجی و بنكه‌ی عه‌ینولئه‌سه‌د و سه‌ربازگه‌ی به‌سامیه و هه‌ولیره. سكرتێری رۆژنامه‌وانی په‌نتاگۆن ئه‌مه‌شی ئاشكراكردووه كه له‌وچوار سه‌ربازگه‌یه مه‌شقكردن به‌رده‌وامه وبه‌وشێوه‌یه‌ش دابه‌ش بووه. 100 پێشمه‌رگه له‌هه‌ولیر، 600 چه‌كدار له عه‌ینولئه‌سد و 1600 له‌تاجی و له سه‌ربازگه‌ی به‌سمایه 1300 چه‌كدار.
په‌نتاگۆن مه‌شق به 100 پێشمه‌رگه ده‌كات
0
Share.
