
نوچه نێت
له‌میانه‌ی وتارێكی دا له كۆنگره‌ی دافوس حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نكۆڵی له‌وه‌كرد كه یه‌ك سه‌ربازی ئێرانی له‌سه‌ر خاكی عێراق هه‌بن و وتیشی” به‌رێزه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی ده‌كه‌ین”
له‌میانه‌ی وتارێكی له كۆنگره‌ی دافۆس له سویسرا، دوێنی هه‌ینی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ستایشی رۆلی ئێرانی كرد و وتی ” به‌شداریكردنی ئێران ئیجابی بووه به‌تایبه‌تی له‌كاتی سه‌ره‌تای دعاش به‌ره‌و ئێمه هات. ئه‌وكاته ئێرانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا هاوكارییان كردین و چه‌كیان بۆ ناردین بێئه‌وه‌ی داوای پاره بكه‌ن، دواتر پاره‌كه‌مان دا”.
له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانی ئێرانیش له‌عێراق، عه‌بادی نكۆڵێ له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه یه‌ك سه‌ربازی ئێرانی له‌عێراق نییه، له‌باره‌ی قاسم سوله‌یمانیش، سه‌ركرده‌ی حه‌ره‌س سه‌وری ، عه‌بادی باسی له‌وه كرد كه‌ئه‌وان رێزی سوله‌یمانی ده‌گرن، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.