سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو: په‌رله‌مان له‌به‌دواداچوونی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه‌مته‌رخه‌م بوه
دڵشادهه‌رته‌لی.نوچەنێت:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان له‌باره‌ی دواكه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌ڵێ” په‌رله‌مان له‌به‌دواداچوونی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه‌مته‌رخه‌م بووه”.
پەرلەمان لەدواکەوتنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هیچ کاتیک هەڵوێستی نەبووە،له كاتێكدا مەسەلە ئەو پۆستانە پەیوەندیان بەخزمەتی خەڵکەوە هەیە کەچی لایەنە سیاسیەکان شەری بەش و بەشکاری دەکەن. له‌وباره‌یه‌وه ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی،سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی و ئەندامی لیژنه‌ی ناوخۆ وئاسایش وئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان،له لێدوانێكی تایبه‌ت به‌نوچه‌نێت وتی”ئێمە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا‌و قەزاو ناحیەكانمان هەیە،ئەو یاسایە وەكو خۆی جیبەجێ نەكراوە،بابەتی پێكهێنانی حكومەتە خۆجێیەكان هێڵراوەتە بۆ دانوستانی نێوان لایەنە سیاسیە براوەكانی هەڵبژاردنی 30/4/2014. بەداخەوە ئەو رەوشەی لەهەرێمی كوردستان هەیە چۆن بووە هۆی دواخستنی دەستبەكاربونی 6 مانگی پەرلەمانی كوردستان بەهەمان رەنگدانەوە ئەو دۆخەش لەسەر ئەنجومەنی پارێزگاكان هەیە.دەبوایە پەرلەمانی كوردستان بەحوكمی ئەوه‌ی ئه‌و یاسایە خۆی دەری كردوە دەبوو بەدواداچونی وردی بۆ ئەو بابەتە بكردایە،بەڵام تاوەكو ئێستا لەماوەی 8 مانگی رابردوودا لە دەستبەكاربونی پەرلەمانی كوردستانەوە هیچ دانیشتنێكی تایبەت بۆ ئەو مەسەلەیە تەرخان نەكراوە“.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌کگرتوو وتیشی”لەبەر ئەوەی پەرلەمان ئەم فەترەی كەدەست بەكاربوە كۆمەڵێك كاری كەڵەكەبووی بەسەردا كەوتبوو وه‌كو هه‌ندێك پرسی تایبه‌ت به‌یاسادانان و هەروەها هاتنە كایەی ئەو دۆخە ناهەموارەی په‌یوه‌ندی به‌بڕینی بودجه‌ی هەرێمه هه‌بوه‌و له‌هه‌مان كاتیش شەری داسەپاوی تیرۆرستانی داعش به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا،ئەوانە هۆكار بوون بۆ ئەوەی كە پەرلەمانی كوردستان نەپڕێژێتە سەر ئەم بابەتە ناوخۆیە“.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی،زانیارییه‌كانی نوچه‌نێتیشی پشت راستكردوه كه په‌رله‌مانیش كه‌مته‌رخه‌م بوه‌و وتی”بەدڵنیایەوە پەرلەمانی كوردستانیش كەمتەرخەم بوە لە وەدا دەبوایە لیژنەیەكی تایبەتی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی پێكبهێنایە بۆ بەدواداچوونی پێكهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان،ئه‌بوایه پەرلەمان چاودێربوایە لەسەر ئەوبابەتەش،بەڵام لەبەر ئەوەی پارێزگاكان و ئەنجومەنی پارێزگاكان سەر بەوەزارەتی ناوخۆن بۆیە بەداخەوە پەرلەمانی كوردستان ئەو مەیدانەی چۆڵ كردووه“.