وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: لیشمانیای پێست نه‌خۆشیه‌كی سووكه و مه‌ترسی دار نیيه
نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ نوچه‌نێت نێدراوه، ده‌ڵێت،دوابه‌دوای تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی لیشمانیای پێست له‌نێو برا پێشمه‌رگه‌كان و چه‌ند هاوڵاتیه‌ك،هه‌مووان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه نه‌خۆشی ناوبراو نه‌خۆشیه‌كی سووكه و مه‌ترسی دار نیه
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی
برا پێشمەرگەكان و هاووڵاتیان دڵنیادەكەینەوە
دوابه‌دوای تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی لیشمانیای پێست له‌نێو برا پێشمه‌رگه‌كان و چه‌ند هاووڵاتیه‌ك، هه‌مووان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه نه‌خۆشی لیشمانیای پێست نه‌خۆشیه‌كی سووكه و مه‌ترسی دار نیه، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی ئاسانه، چونكه ئه‌و نه‌خۆشییه میكرۆبی یه و ده‌رمانی دژی میكرۆبه‌كه هه‌یه، له‌ئێستا ده‌رمانه‌كه گه‌یشتۆته هه‌رێم و ته‌نها چاوه‌ڕوانی ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنین ده‌كه‌ین و له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستده‌كه‌ین به دابه‌شكردنی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان.
شایانی باسه نه‌خۆشی لیشمانیای به‌هۆی مێشوله‌ی ساند فلای بڵاوده‌بێته‌وه، كه ئه‌و جۆره مێشوله‌یه كه هه‌ڵگری میكرۆبه‌كه‌یه له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمه بوونی نی یه، به‌ڵام له‌و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هه‌یه كه ئێستا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ئازادكراوون .
هاوكات له‌لایه‌نی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه پلانێكی تۆكمه داندراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی ڕشاندن و قه‌لاچۆكردنی گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه له‌و ناوچانه‌ی ئه‌و مێشوله‌ی تێدایه له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی بۆهاووڵاتیان و براپێشمه‌رگه‌كانمان .
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
23/1/2015