یه‌كێتی بۆ پارتی: ده‌بێت سنورێك بۆ لێدوانی نابه‌رپرسانه‌ی به‌رپرسانت دابنێت
نوچەنێت.هه‌ولێر:
فراكسیۆنی سه‌وز له په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لێدوانی په‌رله‌مانتارێكی پارتی هاتنه ده‌نگ و داوا ده‌كه‌ن كه پ.د.ك، سنورێك بۆ ئه‌و لێدوانانه دابنێت ئه‌گه‌ر نا قسه‌ی خۆیان ده‌بێت.
له رۆژی 21-1-2015، رۆژنامه‌ی ئه‌ڤڕۆ له ژماره له‌ژماره (1572)دا، چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رێناس جانۆ وه‌ك چاودێری سیاسی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا ناوبراو وتویه‌تی كه”سیاسه‌تی یه‌كێتی خزمه‌ت به كوردستان ناكات”.
له‌وباره‌یه‌وه شوان داودی وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق به‌سایتی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه”ماوه‌یه‌كه له‌وه ده‌چێت به‌رنامه بێت په‌رله‌مانتاره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌رۆژنامه‌ی (ئه‌ڤرۆ)وه كه رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌ی نزیك له پارتیه‌و له دهۆك چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه له‌په‌نای ره‌خنه‌گرتن له(حشد الشعبی)یه‌وه سه‌نكه‌ریان له یه‌كێتی گرتووه“.
وتیشی”هه فته ی رابردوو عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ده‌ڵێت له‌دوای داعش یه‌كێتی مه‌ترسییه، ئه‌م هه‌فته‌یه رێناس جانۆ له‌ژماره (1572)ی هه‌مان رۆژنامه به ناوی چاودێری سیاسییه‌وه ده‌ڵێت (سیاسه‌تی یه‌كێتی خزمه‌ت به كوردستان ناكات) “.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی راشیگه‌یاند”پێمان سه‌یره كه‌سێك ئیمامی سه‌درو ئه‌بو لحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در له یه‌ك جودا نه‌كاته‌وه به خۆی بڵێ چاودێری سیاسی، دواتر ئه‌و به‌ڕێزانه خۆیان له به‌غدا به‌دوو رووی سیاسه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌گینا كێ ده‌ستی گرتوون بۆ نه‌مانبینی له په‌رله‌ماندا قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر (حشد شعبی) بكه‌ن، ئه‌وه سیاسه‌تی ئه‌وانه جێگای مه‌ترسیه له به‌غدا به هه‌نگوینی كوردی ده‌می حه‌نان فه‌تلاوی شیرین ده‌كه‌ن و له رۆژنامه‌ی ئه‌ڤرۆ-وه بۆ یه‌كێتی ژه‌هر ده‌ڕێژن،له راستیدا ئێمه له فراكسیۆنی سه‌وز له به‌غدا نامانه‌وێت برۆینه چه‌له‌حانییه‌كه‌وه كه كۆتایه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی كوردا نه‌بێت“.
شوان داودی رونیشیكرده‌وه”سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی عه‌ره‌فات كه‌ره‌م هه‌فته‌ی رابردوو دوای رونكردنه‌وه‌مان له پارتی كرد به سوپاسه وه له‌پێگه‌ی ره‌سمی پارتی رونكردنه‌وه‌یه‌كیان به عه‌ره‌فات كه‌ره‌م بڵاوكرده‌وه ئه‌مجاره داوای رونكردنه‌وه ناكه‌ین داوا ده‌كه‌ین پارتی دیموكراتی كوردستان سنورێك بۆ ئه‌و په‌لامارانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی بادینانی پارتی له به‌غدا دابنێت كه له دوای شكسته‌كانی شه‌نگاله‌وه له رۆژنامه‌ی ناوبراو له به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ده‌ستیان داوه‌تێ به‌پێچه‌وانه‌وه قسه‌ی خۆمان ده‌بێت“.