هودا دوو مانگە، لە میحوەری گوێڕ نەبێت، نەیتوانیوە باوكی ببینێت
نوچەنێت: هەولێر
كچە راگەیاندنكار هودا خەلیل ماوەی دوو مانگە لە میحوەری گوێڕ نەبێت، نەیتوانیوە باكی ببینێت، چونكە باوكی پێشمەرگەیە و لەو دوو مانگەدا، بەرەكانی شەڕی جێنەهێشتووە و نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە.
هودا خەلیل كە راگەیاندنكارێكی ناسراوی كوردە و هەوادارێكی زۆریشی هەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی (21/1/2015) بە
جلی پێشمەرگایەتییەوە، سەردانی میحوەری گوێڕی كرد، هودا بە هاوڕێیەتی هۆگری برای چووە بۆ ئەو میحوەرە و لەگەڵ خۆیشی میوە و شیرینی بردووە.
هودا لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، ئەمە دووەمینجارە سەردانی بەرەكانی پێشەوەی شەڕ لەو میحوەرە دەكات، چونكە وەك خۆی وتی، باوكی لەو ماوەیەدا نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە و تەنها لەو میحوەرە بینیویانە، هودا بە نوچەنێتی راگەیاند “باوكم (29) ساڵە پێشمەرگەیە و ئەمە دوو مانگیشە لەبەرەكانی شەڕ نەگەڕاوەتەوە، ئەمڕۆ چووم سەردانی باوكم و برا پێشمەرگەكانم كرد، دەستخۆشیم لێكردن، بۆ ئەوەی بزانن ئێمە لە ژیانێكی ئاسایش و ئارامدا دەژین و ئەوەیش لە سایەی شەونخونی و ماندووبوون و بەرخودانی ئەوانە”.

