هەموو ئەو هێرشانەی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان ئەنجامیان داون
نوچەنێت-ئاژانسەكان
سوپای ئەمریكا رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان 23 هیِرشیان كردۆتە سەر ئامانجەكانی داعش لە عێراق و سوریا.
بەپێی بەیاننامەكە لەو هێرشانە 13 یان لە سوریا و 10 یان لە عێراق ئەنجامدراون.
لە سوریا لەكۆی 13 هێرشەكە 10 یان لە كۆبانی و دەوروبەری ئەنجامدراون كە تێیدا حەوت یەكەی تەكتیكی داعش و یەكەیەكی گەورەی سەرباوی ئەنجامدراون و تێیدا 8 پێگەی سەربازی و دوو ئوتومبیلی داعش تێك و پێكدراون.
لە عێراقیش سێ هێرش لە نزیك تەلەعفەر ئەنجامدراون تێیدا یەكەیەكی گەورەی سەربازی و ئوتومبیلێكی گوللەنەبڕ و دوو ئوتومبیلی تر و پێنج باڵەخانە و ئوتومبیلێكی بار و چەندین رێگای هاتوچۆ كوتراون، سێ هێرشیش لە نزیك سەنتەری موسڵ ئەنجامدراون