بریتانیا: دەستگیركردنی “داعشێكی كوژراو”
نوچەنێت-روسیا تودەی
بریتانییەك كە وا بڵاوكرابووەوە لە ریزەكانی داعشدا كوژرابێت، دانی پێدانا كە دەستی لە چەندین كردەوەی دڕندانەدا هەبووە.
عیمران خواجەی تەمەن 27 ساڵان لە مانگی یەكی ساڵی رابردوو لە بریتانیاوە رووی كردە سووریا و لە سەربازگەیەكی داعشدا مەشقی سەربازی دەستپێكرد.
دواتر خواجە لە چەند گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەكەوت كە تێیدا چەندین سەری بڕاوی لە تەنیشت خۆی داناوە، لە شوێنێكی دیكەش چەندین سەری بڕاوی خستۆتە جانتایەك و هەڵیگرتووەن.
مانگی پێنجی رابردو داعش پەیامێكی لەسەر ئینتەرنێت بڵاوكردەوە و وای پیشاندا كە عیمران خواجە كوژرابێت، بەڵام وادیارە ئەوە فێڵێكی عیمران و داعش بوە تا پۆلیسی بریتانی هەڵبخەڵەتێنن و لەكاتی گەڕانەوەیدا بۆی نەگەڕێن.
مانگی شەشی رابردوو پۆلیسی بریتانیا توانیان عیمران لەگەڵ خزمێكی دەستگیر بكەن بەناوی تاهیر بەهاتی.
خواجە دانی پێدا ناوە كە مەشقی پێكراوە لەسەر چەكی جۆراوجۆر و بەنیازی ئەنجامدانی كردەی تیرۆریستی بووە.
