پارتی: نه‌جمه‌دین كه‌ریم ته‌نها پارێزگاری یەكێتیە

0

پارتی: نه‌جمه‌دین كه‌ریم ته‌نها پارێزگاری یەكێتیەmuhamad

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بەرپرسی لقی سێی پارتی لەكەركوك ڕایگەیاند پێشبینی دەکات کە پارێزگاری کەرکووک بە خۆێدا بچێتەوە و لەمەودوا هەڵوێست و کارەکانی بۆ هەموو لایەک ئەرێنی بێت نەك تەنها پارێزگاری لایەنێك بێت.

محەمەد کەمال،بەرپرسی لقی 3ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە”ئێمە لەگەڵ یەکێتی بە ڕێککەوتن پۆستی پارێزگارمان پێیان دا و، قەبووڵمان کرد(د. نەجمەدین کەریم) ببێت بە پارێزگار،بەو مەرجەی بەڕێوەبەری پۆلیس بە ئێمە بدرێت،بەڵام وا بۆ چوار ساڵ دەچێت کەچی یەکێتی ئەو پۆستانەی زەوت کردوون و،تا ئێستایشی لەگەڵدا بێت بە ئێمەی نەداونەتەوە“.

ناوبراو وتیشی”پۆستی سەرۆکی زانکۆی کەرکووک هەقی پارتیە و لە دەستی یەکێتیشدا نییە تا ئەوان بیدەن یان نەیدەن، ئەم پۆستە لە بەغدایە و،بە دکتۆرێکی شایستە و پرۆفیسۆر دەدرێت،زانکۆی کەرکووک،یەکێتی دروستی نەکردووە،پێش ئەوەی یەکێتی بێتە نێو کەرکووک خۆ زانکۆ هەر هەبووە،(نێچیرڤان بارزانی)پارەی تەرخان کرد بۆ نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی هۆڵ و چەندین شتی دیکەی زانکۆ، خۆ کەسی دیکە ئەو کارەی ئەنجام نەداوە و نەیکردووە،تا خۆی بکات بە خاوەنی زانکۆی کەرکووک“.

محەمەد کەمال راشیگەیاند”پۆستەکانی دیکەی پارێزگای کەرکووک لە دەستی پارێزگارە کە بە داخەوە ڕۆڵێکی باش ناگێرێت و،نەیتوانیووە پارێزگاری هەمووان بێت، نەیتوانیوە پارێزگاری پارتی و تورکمان و عەرەب بێت، نەک تەنیا پارێزگاری لایەنێک و پارێزگاری بەرژەوەندییەکی تایبەت بێت، ده‌بوایه‌ پارێزگاری هەمووان بووایە

بەرپرسی لقی 3ـی پارتی لە کەرکووک وتی”وای بۆ دەچم کە پارێزگاری کەرکووک بە کار و کردەوەکانیدا دەچێتەوە و، دەیشبێت بە پارێزگاری هەمووان و، بارۆدۆخەکە بە ئەرێنێ دەگۆڕێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com