په‌رله‌مان داوا دەكات نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین به 450 یا 500 دینار بێت
نوچەنێت.هه‌ولێر:
ده‌وای ئه‌وه‌ی بڕیار وایه لیژنه‌ی باڵای سوته‌مه‌نی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا نرخی نوێی به‌نزین رابگه‌یه‌نێت و دایبه‌زێنێت، ئه‌ندامێكی لیژه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێ، پێشنیازی 450 دینار بۆ 500 دینار بۆ هه‌ر لیترێك به‌نزین ده‌كه‌ین.
فایه‌ق مسته‌فا ئه‌ندامی لیژه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به KNNی راگه‌یاند، هه‌ردوو وه‌زیری كاره‌باو سامانه سروشتییه‌كان بانگهێشتی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به هۆكاری بانگهێشتكردنی ئه‌و دوو وه‌زیره، وتی: بانگكردنی وه‌زیری كاره‌با له‌به‌ر قه‌یرانی كاره‌با و كه‌مبونه‌وه‌ی پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌بایه به هاوڵاتیان.
هه‌روه‌ها له باره‌ی بانگكردنی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانیشه‌وه، رایگه‌یاند: دابینكردنی سوته‌مه‌نییه بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با.
وتیشی: بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی بانگكردنی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، بۆ دابه‌زینی نرخی به‌نزینه.
فایه‌ق مسته‌فا باسی پێشنیاری په‌رله‌مانی كوردستانی كرد بۆ نرخی لیترێك به‌نزین و به پێی پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌وان، نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین به 450 بۆ 500 دینار خه‌مڵێنراوه، ده‌شڵێ، فشاریش ده‌كه‌ین بۆ جێگیركردنی ئه‌و نرخه.