جه‌بار یاوه‌ر: یه‌ك جار حكومه‌تی عێراق تۆزێ چه‌كی سووكی بۆ پێشمه‌رگه ناردووە
نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگەیاند، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ئازاد كردنه‌وه‌ی مووسڵ به‌ده‌ست هێناوه، به‌شێكی دیكه‌یشی ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراق كار بكات بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی یەکجارەکیی مووسڵ.
جه‌بار یاوه‌ر،ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ڕایگه‌یاندوه”پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره‌مان له به‌رده‌م هه‌یه، له‌به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ وه ده‌ستمان پێكردووه، له گونده‌كانی ڕۆژئاوای مووسڵ له ناوچه‌كانی به‌نداوی مووسڵ لای “وانكێ” و” تلكێف” كه به هاوكاری له‌گه‌ڵ فرۆكه‌ی هاوپه‌یمانان بنكه و، باره‌گاكانی داعش بۆردومان ده‌كرێت، و پێشمه‌رگه له پێشڕه‌ویدان له كۆتایی پرۆسه‌كەیش ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه،گوتی:”ئێمه به‌رده‌وامین له پرۆسه‌ی سه‌ربازی و، گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستانین له ژێر ده‌ستی داعش”.
یاوەر وتیشی:”سه‌رجه‌م ئه‌م پرۆسانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجامی ده‌دات یارمه‌تی ده‌ره بۆ ئازاد كردنه‌وه‌ی ته‌واوی مووسڵ، چونكه ئه‌م پرۆسانه له ڕۆژهه‌ڵات و باكووری مووسڵدایه، سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆسانه‌ی بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی ڕه‌بیعه، به‌نداوی مووسڵ، زوممار، سنونێ، وانكۆی و تلكێف ده‌ستی پێكردووه، یارمه‌تی ده‌رێكی باشه بۆ ئازاد كردنه‌وه‌ی مووسڵ له ئاینده‌دا چونكه ئه‌مه ناوچه‌یه‌كی فراوانه و له‌ڕووی ئیداریشه‌وه سه‌ر به پارێزگای مووسڵن ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، شكست بهێنێت به داعش له‌و ناوچانه به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵات و، باكووری مووسڵ ده‌ستمان پێكردووه، سوپای عێراقیش ده‌بێت پرۆسه‌كه‌یان له باشووری و ڕۆژئاوای مووسڵەوە ده‌ست پێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زووتر مووسڵ ئازاد بكرێت”.
له‌باره‌ی هاوكاریه‌كانی سوپای عێراقیش ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتی “هه‌تا ئێستا یه‌ك جار حكوومه‌تی عێراق تۆزێ چه‌كی سووكی بۆمان ناردووە، ئەویش دوای 6 مانگ لە هێرشەکەی داعش؛ دووجاری دیكه‌یش گوله‌ی تۆپی ناردووه، چوار كۆپته‌ری عێراق پێش ئازادكردنی چیای شنگال هاتوون هاوكاری و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان بردووه بۆ ئه‌و شوێنه و، به‌شدارییان كردووه له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یماناندا.”