كچە ئێزدیەك: هاوسەرگیری بەزۆر و فرۆشتن لە زیادكردنی ئاشكرادا لە نێوان داعش و هۆزە سوننەكاندا
نوچەنێت-مەسەللە
ئەدیبە شاكری تەمەن 14 ساڵ ، ئەو كچە ئێزدییەی كە دوای فڕاندنی لەلایەن داعشەوە بۆ یەكەم جار خەندە كەوتە سەر لێوەكانی دوای ئەوەی لە 28 ی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوودا خوشكە بچوكەكەی دۆزییەوە كە ئەویش لەلایەن داعشەوە فڕێنرابوو و لە یەكێك لە بازاڕەكاندا فرۆشرابوو.
ئەدیبە شناری خوشكی لە یەكێك لە كەمپەكانی ئاوارەكاندا لە دهۆك دۆزییەوە دوای ئەوەی خێزانێكی عەرەب لەبەرامبەر بڕێك پارە لە چەكدارانی داعشیان كڕیبوو ئینجا ئازادیان كردبوو ناردبویانەوە ناو كەس و كاری.
ئەدیبە بۆ دەزگای تۆمسۆن لە كەمپەكە دوا و وتی ” ناتوانم هەستی خۆم پێناسە بكەم، من لەوپەڕی خۆشحاڵیدام، ئێستا دەبێت سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەمان بدۆزینەوە”
داعش دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا دەستی بەسەر شاری موسڵدا گرت ، زۆربەیكەمە نەتەوە و كەمە ئاینەكانی سزا دا و هەزاران ئێزدی و مەسیحی و شیعە و شەبەك و توركمانی كوشت و ئاوارە كرد، كە چەندین سەدەیە لەو ناوچەیە دەژین و بە یەكێك لەو ناوچانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت كە زۆرترین نەتەوەو ئاینی تێدایە.
رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دەڵێن سەدان كچ و ژنی ئێزدی بەدیل گیراون و ئەشكەنجە دراون و دەستدريژی سێكسیان كراوەتە سەر و بەزۆر كراون بە ئیسلام و بزۆر هاوسرگیریان پێكراوە لەگەڵ یەكێك لە ئەندامانی داعش یان پیاوانی هۆزە سوننیەكان.
ئەدیبە گوازراوەتەوە بۆ سنوری سوریا و پێشكەشی چەكدارانی بەرەكانی پێشەوە كراوە و بەزۆر كراوە بە موسڵمان و هاوسەرگیری پێكراوە لەگەڵ يەكێك لە چەكدارەكان.
بەڵام خوشكە بچوكەكەی شنار لە بازاڕێكی ناوخۆییدا بۆ فرۆشتن پیشاندراوە و پیاوێكیش هاتوە و وتویەتی لەبەر ئەوەی كە من زۆر بچوكم 1500 دۆلاری لەبەرامبەرم دا و منی بردەوە بۆ ماڵەوە.
هەروەها شنار وتی ” هەر دوای ئەوەی چومە ماڵەكەیان رێگەی پێدام پەیوەندی بە كەس و كارەكەمەوە بكەم”
پیاوەكە پێی وتوە كە ئەو ئازادی دەكات بەڵام دەبێت چاوەڕێ بكات، چونكە داعش چاودێری هەموو جوڵەیەكمانی دەكرد و دۆخەكە مەترسیدار بوو بۆ هەموومان، شنار بۆ ماوەی 55 رۆژ لەو ماڵەدا مایەوە.
شنار لەبارەی ئەو ماوەیەی كە لەو ماڵەدا ماوەتەوە دەڵێت” داوای هیچ ئیش و كارێكیان لێنەدەكردم، تەنها دەمخوار د و دەخەوتم، ئەوان لەگەڵم زۆر باش بوون هەرچەندە رێگەیان نەدەدام بچمە دەرەوە”
دوو خوشكەكە چیرۆكەكانی خۆیان دەگێڕایەوە كاتێك لە ژێر یەكێك لە خێمەكانی كەمپەكەدا دانیشتبوون لەگەڵ دوو برا و دوو ئامۆزا و یەكێك لە مامەكانیان.
یەكێك لە براكانیان وتی ” ئێمە دەزانین ئەندامانی تری خێزانەكەمان ماون و هەندێكیان پەیوەندیان پێوە كردوین بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە رابكەن”
لە كۆتاییەكانی مانگی ئابدا ئەدیبە لەو ماڵەدا كە تێیدا بەند كرابوو هەڵات دوای ئەوەی ئەوانەی فڕاندبویان پەیوەندیەكی تەلەفونیان بۆ دێت و دەچنە درەوە و ئەدیبە لە ماڵەكەدا بەجێدەهێڵن ئەویش ئەو هەلە دەقۆزێتەوە و هەڵدێت بەرەو سنوری سوریا و لەوێ جەنگاوەرە كوردەكان پێشوازی لێدەكەن.
ئێستا كار دەكات بۆ دۆزینەوەی دایكی و خوشكەكانی و پاشان عێراق بۆ هەتا هەتایە بەجێدەهێڵن.
ئەو دەڵێت ” لێرە جێگایەكی ئارام نادۆزیتەوە، دەمەوێت بۆ جێگایەكی دوور سەفەر بكەم، دەمەوێت برشۆم بۆ ئەمریكا”
لە هەمان كاتدا ئەم خێزانە بارودۆخێكی خراپیان هەیە لەم زستانەدا كە ئاوی باران لە سەقفی خێمەكەوە دێتە ژوورەوە ، هەروەها هێشتا ترسی روداوەكانیشیان نەڕەویوەتەوە.
لە كەمپەكەدا نزیكەی 3000 ماڵ هەیە كە هەندێكیان سوننەن، “ستیڤانۆ زنانی” كە بۆ كۆمەڵەی “ئۆن پونتی بیر”ی ئیتالی كار دەكات لە كەمپەكەدا دەڵێت “ئەوان دەترسن لەوەی كە دووبارە رووبەڕووی ئازار و توندوتیژی ببنەوە بۆیە دڵەڕاوكێیان هەر بەردەوامە”
نانی دەڵێت ” هەریەك لە سوننی و ئێزدیەكان لە دوو كەرتی جیاوازی كەمپەكەدان بەڵام پێویستە بگوازرێنەوە بۆ دوو كەمپی سەربەخۆ و جیا”
لە پارێزگای دهۆك 21 كەمپ هەن كە 5 دانەیان ئێستا لە قۆناغی دروستكردندان، رێژەی دانیشتوانی ئەم كەمپانە دەگتە 700 هەزار كەس كە زۆرینەیان ئێزدین.
