دڵشادهەرتەلی.نوچەنێت:
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك و جێگر سه‌رۆكی حكومه‌ت باسیان له‌وه‌كرد كه هه‌ندێك موزایه‌ده به بابه‌تی مووچه ده‌كه‌ن، شوان قه‌ڵادزه‌یی سه‌رۆكی فراكیسۆنی بزووتنه‌وه له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌نوچه ده‌ڵَ” ئه‌وه حكومه‌ته به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ ناكات نه‌وه‌ك په‌رله‌مانتاران. ئه‌و فشاره‌ی په‌رله‌مانتارانیش بوو وایكرد سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی بچنه وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی فریای بكه‌ون”.
نێچیرڤان بارزانی،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان،رۆژی دوو شەممە 19/1/2015 سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی كرد، بۆ باسكردنی مه‌سه‌له‌ی دابه‌شكردنی مووچه، كه زیاتر له‌دوومانگه دواكه‌وتووه و له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا ره‌خنه‌ی له‌په‌رله‌مانتاران گرت و وتی”ده‌بێت په‌رله‌مان واقیعیانه بیربكاته‌وه و بابه‌تی مووچه نه‌كرێته موزایه‌ده‌ی سیاسی”ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ئه‌ندام په‌رله‌مانان له‌لایه‌نه جیاوازه‌كان ره‌خنه یه‌كتر ده‌گرن و یه‌كتر تاوانبار ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها رۆژی پێشووتر به‌هه‌مان شێوه قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌كرد كه هه‌ندێك ده‌یانه‌وێ موزایه‌ده له‌سه‌ر مووچه بكه‌ن.
ئم وتانەی سەرۆكی حكومەت و جێگره‌كه‌شی نیگەرانی پەرلەمانتارانی لێكەوتەوە،لەوباریەوە دكتۆر شوان قەڵادزەیی سەرۆكی فڕاكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان،لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێتی رایگەیاند”پەرلەمانتاری راستەقینە نوێنەری هاوڵاتیانی كوردستانە،دەبێت خەم و ئاریشە و گرفتەكانیان بگەێنێت،حكومەتیش هێندە بڵندگۆی هەیە كەبەڵێنی داوە لە مەوعیدێك موچە بدات و جێبەجێ نەكردوە،باسی دانی دوو موچە دەكات لە فڵان رۆژدا،بەڵام لەبەرەنجامدا هیچی لێناكەوێتەوە،ئەوە حكومەتە بەڵێنەكان جێبەجێ ناكات نەك پەرلەمانتاران،هەر ئەو فشارەی پەرلەمانتارانیش بوو وایكرد رۆژی دووشەممە 19/1/2015 سەرۆك و جێگری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی دارایی بكەن بۆ ئەوەی فریای بكەون“.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە”فەرمانبەرانیش گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی كەفشار لەسەر حكومەت دروست نەكەن بە چوار مانگیش موچەیان پێنادات،نەوتی هەرێمی كوردستان گەیشتە هەندەران و وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكا،ئێستاش لە جیهان نرخی نێودەوڵەتی یەك بەرمیل نەوت بوەتە 45 دۆلار،بەڵام لە هەرێمی كوردستان بەرمیلی نەوت بە دوو وەرەقەیە“.
قەڵادزەیی ئاماژەی بەوەشكرد”لەبەرئەوەی لەم وڵاتەدا لەئەنجامی بێ موئەسەساتی و بێ یاسایی والێهاتوە پەرلەمانتاری راستەقینە دەبێت رەخنە لەوەزیرەكان بگرێت،ئێمە جارێكی تر لەوەزیری دارای دەپرسینەوە داهاتی رۆژانە و هەفتانە و مانگانە و ساڵانەی گومرگەكانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران و باشماخ چەندە؟ئایا داهات و باجی ناوخۆ چەندە؟ئایا دەیزانن،بیگومان نایزانن،كەواتە گۆڕانكارییەكە لەكوێ كراوە لەم كابینەیەدا؟هاوڵاتیانی كوردستان لە ئەنجامی ئەم قەیرانانە توشی مەلەل و نەخۆشی دەروونی بوون“.
سەرۆكی فڕاكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاشكراشی دەكات”دەبێت سەرۆك و جێگرەكەی ئەو بەڵێنانەی داویانە جێبەجێبیان بكەن،حكومەت بریاری دا بەنزین لە 500 دینار بكرێتە 900 دینار لە پێناوی ئەوەی كە موچەی فەرمانبەران لە كاتی خۆی بدرێت. ئایا وەزیران ئەمەیان رانەگەیاند؟بەڵام موچە لەكاتی خۆی نادرێت و هەر 90 رۆژەكەیە.چەندین جار وەزیری سامانە سروشتییەكان ئاماژەی بەوە كرد كە لەمانگی شەش قەیرانی دارایی كۆتایی پێدێت، بەڵام وانەبوو. لەمانگی حەوت هاتەوە پەرلەمان و وتی لە دوو سێ مانگی تر قەیرانی دارایی كۆتایی پێدێت و نرخی بەنزین وەكو خۆی لێدەكەینەوە. هەروەها وتیان سەرەتای مانگی یەكی 2015 قەیرانی دارایی كۆتایی پێدێت،ئەمانە هەمووی لێدوانەكانی بەرپرسانی باڵای حكومەتن،بەڵام قەیرانەكە رۆژ بەرۆژ خەست دەبێتەوە.ئەگەر راپرسی بركرایە خەڵكی كوردستان جارێكی تر لەگەڵ ئەوە نەبوون جارێكی تر حكومەتی هەرێم بچێتەوە بەغدا،بەڵكو ئێمە لەگەڵ ئەوە دابووین كە لایەنی ئابووری هەرێمی كوردستان خۆمان تەواوی بكەین،ئێستا لەگەڵ ئەوەی رێكەوتننامەشیان لەگەڵ حكومەتی عێراق كرد،بەڵام قەیرانەكە هەر بەردەوامە“.
ناوبراو راشیگەیاند”حكومەت بامەیدانیەن بێتە سەرخەت و لەبەرەی هاوڵاتیان دابێت و داهاتەكانیان بۆ ئاشكرابكات“.
د.شوان قەڵادزەیی جەخت لەسەر ئەوەشدەكاتەوە كە”پەرلەمانی كوردستان ئیفلیج كراوە،قسە و بڕیاری خۆشی نییە بۆ خەڵك،دەبێت پەرلەمان شكۆ بۆ خۆی بگێرێتەوەو لەم قەیرانە داریە بێتە سەرخەت و لە دۆڵی هاوڵاتیان بێت و بیكاتە داهێنانێكی ئاڵتونی لەهەرێمی كوردستاندا كە سەحبی سیقە لەوەزیرەكان بكاتەوە،بەڵام بەداخەوە ئەو سەحبی سیقەیەش ناكرێت چونكە حكومەتێكی تەوافوقی و سازانە لە پێناوی بەرژەوەندیە بەرتەسكەكانی حیزب دۆڵی هاوڵاتیانیان بەجێهێشتوە و بەرامبەر یەكتر خامۆشن و سەرفی نەزەر لەیەكتر دەكەن. ئەو قەیرانەی ئێستا هەیە بەنسبەتی هاوڵاتیان و فەرمانبەران،لەسەردەمی حەڤدەی شوبات بەدی نەكراوە كە ئەوكاتە لە مەیدانی ئازادی سەحبی سیقە لەحكومەت كرا. لەكاتێكدا ئەوكاتە كارەبا هەبوو،موچە لەكاتی خۆی دەدراو بەنزین هەرزانتر بوو،كۆمپانیاكان رانەوەستابوون،دۆخی ئەوكاتە زۆر لە ئێستا باشتر بوو“.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی”لەم قەیرانەی ئێستا هەر پێنج لایەنەكە بەرپرسیارن،بەڵام هەریەكەیان بەپێ بوون و رێژەو قەبارەی خۆیەتی لەناو حكومەت دا،چونكە هەموو ئەوشتانەی لە كابینەكانی رابردوو نادیاربوون ئێستاش هەر بەنادیاری ماونەتەوە. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە ئیرادەو جورئەت نیە بۆ گۆڕانكاری و كەس نقەی لێوەناێت“.
