دڵشاد هەرتەلی.نوچە نێت:
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی داكۆكی كردن له مافه‌كانی ئافره‌ت له‌په‌رله‌مانی كوردستان،له‌لێدوانێكی بۆ نوچه نێت وتی” ئەو پرۆژە یاسایەی بۆ لەباربردنی كۆرپەی كچە ئێزدیەكان ئامادكرابو لەئێستادا لەپەرلەمان راگیراوە”
په‌رله‌مانی كوردستان بۆ لەباربردنی كۆرپه‌ی كچە ئێزدیەكان كه‌له‌لایه‌ن لەداعشه‌وه دووگیان بووینە پڕۆژە یاسایەكی ئاماده‌كردوه و كۆمەڵگا و ئاینی ئێزدیش بەهیج شێوەیەك رێگا نادات ئەو منداڵانە لەدایك ببن،به‌پێ زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت ئه‌و پڕۆژه‌یه ئێستا له په‌رله‌مان راگیراوه،لەوبارەیەوە حەیات مەجید په‌رخى،په‌رله‌مانتاری پارتی و بڕیارده‌ری لیژنه‌ى داكۆكى كردن له مافه‌كانى ئافره‌ت له‌په‌رله‌مانی كوردستان،ئه‌و زانیاریانه پشت راستده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت”ئه‌و پڕۆژه یاسایه له‌لایه‌ن خاتو خالیده كه راوێژكاره له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كردوه و خۆی ته‌قدیمی لیژنه‌كه‌ی ئێمه‌ی كرد،ئێمه‌ش وه‌كو لیژنه‌كه‌مان واژووی یاسای په‌رله‌مانتارانمان بۆ كۆكرده‌وه‌به‌ڵام له‌ئێستادا پڕۆژه‌كه‌مان له‌به‌ر هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی دینی وه‌ستاندوه چونكه پێویستی به‌فتواوی دینی هه‌بوو و لیژنه‌ی یاسایش هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه نادات“.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی”ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌یاسا ئه‌وكاره رێك بخه‌ین چونكه ئیستا له‌ده‌ره‌وه‌ی یاساش ئه‌و منداڵانه له‌بار ده‌به‌ن“.
ناوبراو راشیگه‌یاند”كه ئه‌وان هیچ ئامارێكی ئه‌و ئافره‌تانه‌یان له‌لا نیه كه‌له‌لایه‌ن داعشه‌وه دوگیان بوون.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ى داكۆكى كردن له مافه‌كانى ئافره‌ت وتیشی”منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م به‌یاسا ئه‌و كۆرپانه له بار ببرێن،چونكه ئه‌و مندڵه كه‌به‌یانی گه‌وره بوو نازانێت كێ باوكیه‌تی“.