یه‌كێتی و گۆڕان: سورین له‌سه‌ر به‌شداریپێكردنی لایه‌نه‌كانی تر له حكومه‌تی خۆجێ سلێمانی
نوچەنێت. pukmedia:
یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رلایه‌نێك به پێی ئستیحقاقی هه‌ڵبژاردن مافی خۆیان له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێبدرێت و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا ده‌كرێت.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 19-1-2015 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له باره‌گای سه‌ره‌كی گۆڕان له‌شاری سلێمانی سه‌باره‌ت به به‌شداریپێكردنی لایه‌نه‌كانی تری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی كۆبوونه‌وه.
وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی پێكهاتبوو له حاكم قادر حه‌مه‌جان و له‌تیف شێخ عومه‌رو شۆڕش ئیسماعیل وه‌فده‌كه‌ی گۆڕان پێكهاتبوو له عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و جه‌لال جه‌وهه‌رو ئاكۆ حه‌مه كه‌ریم.
له دوای كۆتایهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دواو وتی: له‌دوای ئه‌و زنجیره كۆبوونه‌وانه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای سلێمانی كردمان ئه‌مڕۆ دووا كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداو هه‌ردوولا پێمان وابوو به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن چی بۆ به‌شداریپێكردنی لایه‌نه‌كانی تری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێویسته بۆیان فه‌راهه‌م بكه‌ین به خۆشحاڵیشه‌وه گه‌یشتینه ئه‌نجام بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا.
وتیشی: هه‌ڵمه‌ته‌كانی راگه‌یاندن له‌م دووایه‌دا گرژی به‌خۆیه‌وه بینی بوو، بۆیه پێمان وابوو ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه رابگیرێت بۆئه‌وه‌ی زمانی گفتوگۆكردن یه‌كتر تێگه‌یشتن و قبوڵكردن له نێوانماندا هه‌بێت، به‌و ئاڕاسته‌یه‌ش له داهاتوودا كارده‌كه‌ین.
راشیگه‌یاند: دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له گه‌ڵ لیسته‌كانی تری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆده‌بینه‌وه‌و چی به به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ر ئه‌وان بكه‌وێت پێیان ده‌درێت.
هه‌روه‌ها ئاكۆ حه‌مه‌كه‌ریم ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری گۆڕان رایگه‌یاند: به‌پێی ئستیحقاقی هه‌ڵبژاردن چی به‌ر لایه‌نه‌كان بكه‌وێت پێیان ده‌درێت به‌و پۆستانه‌شی كه‌له‌لای یه‌كێتی و گۆڕانن، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریش ده‌كرێت به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
وتیشی: له داهاتوودا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی تری ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆده‌بینه‌وه‌و به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕان كراوه‌و ئیستحقاقی ئه‌و لایه‌نانه‌یه پێیان ده‌درێت.
هه‌رله‌و باره‌یه‌وه حاكم قادر ئه‌ندامی وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند كه پێشنیاری گۆڕان و یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر دانیشتن بكه‌ین و به‌به‌رنامه‌ی هاوبه‌شه‌وه حكومه‌تێكی خۆجێی بۆ خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانی پێكبهێنین.