
نوچه نێت
وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ عێراقی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای ده‌كات كه دوو كچی ئێزدی له‌ناوچه‌كانی نزیك شه‌نگال له‌ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی سێكسی چه‌كداره تیرۆریسته‌كانی داعش خۆیان كوشتووه.
وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌ینێت كه دوو كچی ئێزدی خۆیان كوشتووه ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری ئه‌و ده‌ستدرێژیه سێكسیه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش كراوه‌ته سه‌ریان. هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌وه ئه‌و زانیاریان پێگه‌یشتووه ، له‌لایه‌ن شاهێدحاڵه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كراوه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئافره‌تی یه‌كه‌م كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌یه و له كۆمه‌ڵگای حه‌ته‌ین و دووه‌میشیان ته‌مه‌نی 18 ساڵه و خه‌لكی ته‌ل عه‌زیزه له نیزك شه‌نگاڵ. هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه له 7/1/2015 تاوانی ده‌ستدرێژی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و دووكچه ئه‌نجام دراوه.
جگه له‌مه‌ش به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گه‌نجێكی ئێزدی كه خه‌ڵكی شه‌نگاله خۆی كوشتووه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و فشاره ده‌روونیه بووه كه له ئه‌نجامی نادیاری ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی تووشی هاتووه. به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێ چه‌كداره تیرۆریسته‌كانی داعش كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجه‌یان بردووه و چاره‌نووسیان دیار نییه.
له‌به‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی دوو كچی ئێزدی خۆیان ده‌كوژن
0
Share.