دانا سه‌عید سۆفی : سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دووجار شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه
دڵشاد هه‌رته‌لی.نوچەنێت:
دانا سه‌عید سۆفی له‌لێدوانێكی بۆ نوچه نێت له‌باره‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتی” ئەو سه‌ركردایه‌تی و مەكتەبی سیاسیەی كەئیستا یه‌كیێتی هەیەتی دووجار شه‌رعیه‌تی له‌ده‌ست داوه”
له‌ئیستادا هەست دەكرێت بەتەواوی هەڵوێستی كۆسره‌ت ره‌سول جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان جیاوازە له‌گه‌ڵ یەكێتی بۆ نموونە لەسەری ساڵ پاڵپشتی بۆ بارزانی دەربری لەسەر مەسەلەی دەوڵەت و ئێستاش دژی كانتون قسە دەكات كەلەكاتێكدا یەكێتی لەرووی راگەیاندنەوە، تەواو پێچه‌وانه ده‌رده‌كه‌وێت،لەوبارەیەوە دكتۆر دانا سەعید سۆفی،كادیری پێشكه‌وتوو پەرلەمانتاری یەكێتی لەخولی سییەمی پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێکی تایبه‌ت دا بۆ نوچەنێت وتی”سەبارەت بەوەی كاك كۆسرەت رای جیاوازە،ده‌مێكه باڵباڵێن و ته‌كه‌تول له‌ناو یه‌كێتی دا هه‌یه و تائێستاش چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه لەبەر ئەوەی گۆنگرە داواكەوتوە و نەكراوە،ئومێد ئەوە بوو كە كۆنگرە بكرێت و بتوانێت ئەو مەسەلەیە یەكلای بكاتەوە،تائێستاش باڵەكان هەر یەكەیان بەرژەوەندی تایبەتی خۆی هەیە،زۆرجار وایە هەڵوێستەكانیان یەك ناگرێتەوە،گه‌وره‌ترین كێشه له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كە مه‌ركزی بڕیاردان له‌دوای به‌ڕێز مام جه‌لال نه‌ماوه،كاتێكیش مه‌ركه‌زی بڕیاردان نه‌مێنێت ئاساییه ده‌بێت كە رەئی جیاواز لە كۆمه‌ڵێك ناوه‌ندی جیاوزای بڕیاردان وەكو لە سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و جێگری سكرتێری گشتی هه‌بێت،چونكه رای جیاواز له‌ناو یه‌كێتی هه‌یه و هه‌ڵوێستی موه‌حه‌د نییه چونكە ناوەندی بڕیاردانی یەكگرتوو نیە،كێشه‌ی باڵه‌كانیش تائێستا چاره‌سه‌رنەبووە لەبەر ئەوەی كۆنگرە نەكراوە،ئەگەر كۆنگرە بكرێت بەڵام كۆنگرەیەكی پاك بێت،ئه‌و كاته لەوانەیە كێشەی ناوەندی بڕیاردان بتوانێت یەكلای بكاتەوە،یه‌كێتی ده‌توانێت له‌وناوه‌نده ره‌سمیانه‌ی خۆی كەهەیەتی هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی یه‌كلای بكاته‌وه،بەڵام كەتائیستا كە نیە هەركەسەو خۆی بە ئازاد دەزانێت كە هەڵوێستی تایبەت بەخۆی هەبێت“.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی بۆ نوچەنێت وت”ئەو سه‌ركردایه‌تی و مەكتەبی سیاسیەی كەئیستا یه‌كیێتی هەیەتی دووجار شه‌رعیه‌تی له‌ده‌ست داوه،دەبوو كۆنگرە بكرێت نەكراوە لەكاتی خۆی،پلنیۆمی كرد و كاتی كۆنگرەی دیاری كرد بەڵام دوای ئەوە كۆنگرەی نەكرد،كه‌واته ئێستا هه‌ر یه‌كێكیان خۆی به ئازاد ده‌زانێت چ هه‌ڵوێستێكیان هه‌بیت چونكه ناوه‌ندێكی شه‌رعی له‌ناو یه‌كێتی نه‌ماوه“.
لەكاتێكدا بەپێی ماددەی 27 لە پەیڕەوی نێوخۆی یەكێتی لە هەر بارودۆخێكدا سكرتێری گشتی نەیتوانی كارەكانی نێو پارتەكەی راپەڕێنێت جێگرەكەی تاڵەبانی پێویستە ئەو كارانە بكات،لەوبارەیەشەوە دكتۆر دانا سەعید سۆفی دەڵێت”ئەمە لەكاتێكدا راست بوو كە كۆنگرە بكرابا و سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی شەرعیەتی بمایا،لەلایەكی تریشەوە ئەو سەركردایەتی و مەكتەب سیاسیەتی شەرعیەتیان نەماوە ناتوانن بگەنە بڕیار“.