لە موسڵ داعش 13 گەنج لە سێدارە دەدات

0

Mideast Iraqلە موسڵ داعش 13 گەنج لە سێدارە دەدات

نوچەنێت- عالەم ئەلیەوم

هەفتەی رابردوو داعش 13 گەنجی گەڕەكی یەرموكی رۆژئاوای شاری موسڵی لە سێدارە دا لەبەر ئەوەی سەیری یاری نێوان عێراق و ئەردەنیان كردبوو لە میانەی یاریەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیادا.
ئاژانی “بەترا” ی ئەردەنی وتی داعش 13 گەنجی لە گەڕەكی یەرموكی شاری موسڵ لە سێدارە داوە لەبەر ئەوەی سەیری یاری نێوان عێراق و ئەردەنیان كردوە لە جامی نەتەوەكانی ئاسیا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەزگاكانی راگەیاندن بڵاویان كردوەتەوە، چەكدارەكان داعش ئەو گانجانەیان بە راكێشان بردوەتە ناو یاریگایەكی گەورە بۆ ئەوەی لەبەر چاوی دەیان كەس لە سێدارەیان بدەن و لەرێگەی بڵندگۆكانەوە بە خەڵكیان راگەیاندوە كە ئەم لە سێدارەدانە پەیامێكە بۆ ئەوانەی لە یاساكانی داعش لادەدەن.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی سەرچاوە رۆژنامەوانیەكانی موسڵ بڵاویان كردوەتەوە ، تەرمی ئەو گەنجانە لە گۆڕەپانەكەدا ماوەتەوە و خاوەنەكانیان ناوێرن بیانهێننەوە لە ترسی ئەوەی نەكا بە دەستی چەكدارەكانی داعش بكوژرێن.
لەبەر ئەوەی لە روانگەی داعشەوە یاری تۆپی پێ لە رۆژئاواوە هاتوە بۆیە سەیر كردنی حەرامە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com