نرخی نەوت لەمكاتەدا بەرز دەبێتەوە

0

newtعادل عبدولمەهدی: نرخی نەوت لە چەند مانگی داهاتوودا بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات

نوچەنێت- عێراق نێت
ئەمڕۆ یەكشەممە عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی كرد كە نیوەی دووەمی یان كۆتاییەكانی ئەمساڵ نرخی نەوت روو لە بەرزبوونەوەیەكی هێواش دەكات بەڵام پێی وابوو كە نەوت ناگەڕێتەوە سەر نرخی ساڵانی پێشوو.
لە پرێس كۆنفرانسێكدا كە لەگەڵ وەزیری وزەی توركیا تەنەر یەڵدز ئەمڕۆ لە بەغدا سازی دابوو عادل عەبدولمەهدی وتی ” وەزارەتی نەوت پێشنیاری كردبوو بودجەی ئەمساڵ لەسەر بنەمای 60 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابڕێژرێت، كە ئەمە لەو كاتەدا بە پێی نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا گونجاو بوو پێش ئەوەی نرخەكان بەمشێوەیە دابەزن”
هەروەها عەبدولمەهدی وتی ” نرخەكان ناگەڕێنەوە سەر نرخی نەوتی ساڵانی پێشوو بەڵام وردە وردە لە نیوەی دوەمی ئەمساڵ یان لە كۆتاییەكانیدا نرخی نەوت بەروە بەرزبوونەوە دەچێت بەڵام بە هێواشی”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com