پارتی ژمارەیەك كادیری یەكێتی لەمەخمور دەستگیر دەكات

0

پارتی ژمارەیەك كادیری یەكێتی لەمەخمور دەستگیر دەكاتPUK.KDP_

نوچەنێت.هه‌ولێر:

پارتی ژمارەیەك كادیری یەكێتی لەمەخمور دەستگیر دەكات و مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر دەستگیركردنی ئەندامانی هاتەدەنگ و دەڵێت،بە بەرپرسانی پارتیان وتوە ئەگەر دەشتانەوێت ئێمە لەمەخمور بارگاكانی خۆمان باردەكەین دەچینەوە سلێمانی.

سایتی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی لە زاری رەشاد گەڵاڵی بەرپرسی كۆمیتەی یەكێـتی لەمەخموری حیزبەكەی بڵاوی كردوەتەوە”دوای ئەوەی دوێنی هێزێكی تایبەتی ئاسایشی پارتی لەهەولێرەوە هاتنە مەخمور و ژمارەیەك ئەندامی یەكێتیان دەستگیكرد،شەوی رابردوو لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی قسەی كردوە، درەنگانێكی شەویش لەسەر ئاستی مەكتەی سیاسی یەكێتی پەیوەندی بە بەرپرسانی باڵای پارتییەوە كراوەو دواتر سەعات 11:30ی شەو ئەو هەشت ئەندامەی دەستگیركراوەی یەكێتی كە دوێنی ئاسایشی پارتی لەمەخمور دەستگیریكردن ئازاد كراون”.

ئەو بەرپرسەی یەكێتی لەمەخمور راشیگەیاند:”لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی و مەڵبەندی هەولێر قسەمان كردوەو پێمان وتون كە رەشبگیری ئەندامانمان دەستیپێكردوە،هەڕەشە لەئەندامانمان دەكەن، قائیمقامی قەزاكەش دەڵێ ئاگادار نیم و لە بەرپرسی میحوەری مەخمور بپرسن، بۆیە بەبڕیارێكی پارتی ئەندامانمان دەستگیر كراون”.

رەشاد گەڵاڵی رونیشكردەوە”دوای دەستگیركردنی ئەندامانیان بە بەرپرسانی پارتیان وتوە ئێوە دەستی چەوری خۆتان بەئێمەدا دەسڕن،ئەندامەكانی خۆتان ئازاد دەكەن و بەبیانوی جیاواز ئەندامانی ئێمە دەستگیر دەكەن، ئەگەر دەشتانەوێت ئێمە لەمەخمور بارگاكانی خۆمان باردەكەین و دەچینەوە سلێمانی”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com