په‌رله‌مانتارێكی پارتی: شنگال هێڵی سووره و قبوڵ ناكه‌ین كه‌سێكی ناشه‌رعی وه‌ك په‌كه‌كه خۆی بکاتە دەمڕاستی
نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی پارتی،له ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، شنگال هێڵی سووره و، قبوڵ ناكه‌ین كه‌سێكی ناشه‌رعی خۆی بکاتە دەمڕاستی شنگالیان و، دەست بخاتە شنگالەوە؛ ئه‌وانه حەفت كه‌سن و، سه‌دا 99ـی خه‌ڵكی شنگال حه‌زیان پێ ناكه‌ن.
ڤیان ده‌خیل،په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبه‌كه‌ی خۆی ڕاگەیاندوه”ئه‌وانه كۆمه‌ڵە كه‌سێکن كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاتوونەتەوە و، ده‌یانه‌وێت ده‌ست بخه‌نه كاروباری ئێزدییه‌كانه‌وه،به ناوی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه‌وه؛ ئێمه نازانین ئه‌وانه كێن و، كێ هەڵیانی‌بژاردووە و، چ شه‌رعیه‌تێكیان هه‌یه؛ كێ پێی گوتوونە ئێوه نوێنەرایەتیی خه‌ڵكی شنگال ده‌كه‌ن؟! له‌سه‌ر چ بنەمایەک وا ده‌كه‌ن؟ نە كارەکەیان یاساییە،نەیش په‌یوه‌ندییان به خه‌ڵكی شنگاله‌وه هه‌یه؛ خۆی ئه‌وه پلانێكی سیاسییه، دەیانەوێ بە ئێزدیان جێبەجێی بکەن“.
ده‌خیل وتیشی”به داخه‌وه ئێمه‌ی ئێزدی گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و قۆناغه و، هه‌ندێكیش خەریکن كارێكی وا ده‌كه‌ن؛ ئێمه ده‌بێژینه وان شنگال خه‌تێكی سووره و،لە هیچ کەسێکی ناشەرعی قەبووڵ ناكه‌ین خۆی بکاتە نوێنەری شنگال و، بئاخفێ و دەست وەربداتە کارەکەوە؛ ئەو حەفت كه‌سە ئه‌گه‌ر زۆر ئازان و، ڕاست ده‌كەن، با بچن كانتۆن له توركیا و سووریا دروست بكه‌ن، نه‌ك بێن له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ی شنگالییه‌كان، کێشەمان بۆ بنێنەوە؛ خۆ شنگال قه‌ندیل نییە؛ شنگال شكۆدارییه‌ك و ناوێكی هه‌یه و، قەبووڵ ناكه‌ین هیچ كه‌سێك به ناوی كانتۆنه‌وه، دەست بخاتە شنگال“.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی دەیشڵێت”ئه‌وه گه‌مه‌یه‌كی سیاسییه،هه‌ندێك خه‌ڵك هاتوون بەرنامە خراپەکەی خۆیان بسه‌پێنن و،له شنگاله‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن. بەر لە گشت شتێک،ئه‌وانه هیچ په‌یه‌وه‌ندییه‌كیان به شنگاله‌وه نییه و، شنگال شارۆچکەیەکی عێراقی و كوردستانییه له چوارچێوه‌ی كوردستانی عێراقدا، كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و، حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی خۆمانمان هه‌یه و، ئه‌وان ده‌توانن چاره‌سه‌ری پرسه‌كانی شنگال بكه‌ن نەک خەڵکی ده‌ره‌كی“.