په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ ئێمه‌بوو، ئه‌و ئه‌ندازیاری راپه‌رینه، ئه‌ی بۆ ئه‌ندازیاری دزی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره نییه؟
دڵشاد هەرتەلی.نوچه نێت:
په‌رله‌مانێكی یه‌كێتی له‌لێدوانێكی تایبەت بۆ نوچه نێت،ده‌ڵێ”هه‌موو سه‌ركرده‌كانی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئێمه بوون، ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان ئه‌ندازیاری راپه‌رینه،ئه‌ی بۆ بۆ دزی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره ئه‌ندازیار نییه”.
د.رێواس فایەق،پەرلەمانتاری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان،له‌وه‌ڵامی ئه‌و ئه‌ندامانەی گۆران كه هه‌ره‌شه‌ی ئاشكراكردنی گه‌ندەڵلیان كردووه،لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچە نێت ده‌ڵێ”عەیبەێكی گەورەیە ساڵێكە لەپەرلەمانی كوردستان ئەوان ده‌ستیان بۆ ئەو دۆسیانە نەبردوە، بەڵام كاتێك ئێمە دەست بۆ قسەكردن لەسەر وەزیرەكان دەبەین دێن لەبەرامبەرە وەكو كاردانەوە ئەم شتانە دەكەن،ئەی بۆچی ساڵ و نیوك لەمەوبەر كەلەپەرلەمان بوون و لەحكومەت بوون هیچ قسەیه‌كتان نەكرد،ئێستا كەدەست بۆ وەزیرەكانتان دەبرێت هەڕەشە دەكەن“.
د.رێواس فایەق هه‌ر له‌لێدوانه‌كه‌ی دا بۆ نوچه نێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه گۆران و سه‌ركرده‌كانی له‌هه‌موو رابردوویه‌كی یه‌كێتی هاوبه‌شن،ئه‌و ده‌ڵێ”گرنگ نییە بۆمن ئەوانەی گەندەڵیان كردوە كێن باباسیان بكەن،ئەگەر كەسەكان یەكێتیشن باباسیان بكەن و بیان هێنە بەردەمی دادگا،هیوادارم بەهاوسەنگی باسی هەردولا بكەن چونكە ئێمە لەحكومەت دا بەتەنیا نەبووین و شەریكمان هەیە،لەرابردوودا هەتا ساڵی 2009 هەموو سەركردەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بە عەلی حەمە ساڵحیشەوە ئەگەر ئێمە دز بووبین ئەوانیش لەگەڵمان دزبوون،ئەگەر پیاوچاك بووین ئەوانیش لەگەڵمان پیاوچاك بوون،بۆ نەوشیروان مستەفا ئەندازیاری راپەرینە لەبەر ئەوەی كاتێك لەناو یەكێتی بووە بەشداری راپەرینی كردووە،ئەی بۆ ئەندازیان نییە لە دزی و بەهەدەردانی پارە،بۆ لەوەیان بێ بەریە و لەوەیان سەركردەیە،وە ئەو 10 ملیۆن دۆلارەش كەناڵی كەی ئین ئێن و گردەكەو بزووتنەوەی گۆڕانیان پێ دامەزراندوە پارەی یەكێتیە ئەگەر دزبێت ئەو كارانەیان بەو پارە دزیە كردوە“.