
گۆڕان و یه‌كێتی: كامیان “ده‌سته پیسه‌كه” به‌ویتر ده‌سرێ؟
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی:
*بزووتنەوەی گۆڕان چاوپۆشی لە پارتی كردوە،بەڵام هەرگیز چاوپۆشی لەیەكێتی نەكردووە
*نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ ئێمه‌بوو،ئه‌و ئه‌ندازیاری راپه‌رینه،ئه‌ی بۆ ئه‌ندازیاری دزی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره نییه؟
دڵشادهەرتەلی.نوچەنێت:
هه‌فته‌یه‌كه یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كانی كوردستان یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و گۆڕان ده‌ڵی” قبوڵ ناكه‌ین، كه‌سێك ده‌ست به‌ئێمه بسرێت” یه‌كێتیش ده‌ڵێ” ئه‌گه‌ر ئێمه دز بین، ئه‌وا گۆڕانیش له‌رابردوودا له‌گه‌ڵ ئێمه بووه”.
عەلی حەمە ساڵح په‌رلەمانتاری گۆڕان، لەپەرلەمانی كوردستان،دەستی كردووە بەهەڵدانەوەی هەندێك دۆسیەی گەندەڵی نایاسایی و بوونی خەرجکردنی بودجەی پارێزگاکان لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و بوونی ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەری “بن دیوار” لە وەزارەتی دارایی. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سکاڵای ئاراستەی دەستەی دەستپاکی هەرێم کرد و بەشێكی تری دۆسیەكانیش زۆربەیان لەسەر یەكێتین و عەلی حەمە ساڵح لەبابەتێك كە لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردوەتەوە ئۆباڵی گه‌نده‌ڵیه‌كانی خستوه‌ته ئه‌سۆتی پارتی و یه‌كێتی و ده‌ڵێت” به‌ڕێز شێخ بایز،هه‌رچه‌نده له‌سه‌رده‌می جه‌نابتدا وه‌زیری فعلی ره‌شید تاهیر بوو، به‌ڵام به‌رپرسی یه‌که‌م له دونیا‌و قیامه‌ت جه‌نابتی.پێمان بڵێ پێش ٢٠١٤ مانگێک هه‌بووه پاره له به‌غداوه نایه‌ت، وا جه‌نابت ده‌ڵێی پاره نه‌بوو موچه‌م دابینده‌کرد، هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌ته‌که‌شت به هه‌زار ملیۆن دۆلار قه‌رزه‌وه ته‌سلیمکرد.له‌سه‌رده‌می جه‌نابتدا پارتی و یه‌کێتی چه‌ندیان ده‌ویست له بودجه‌دا ده‌یان برد‌و جه‌نابت نه‌ک ڕێگریت لێنه‌کرد به‌ڵکو نه‌تده‌توانی بڵێیت بودجه‌که‌یان چه‌نده!له‌سه‌رده‌می حوکمڕانی جه‌نابت هه‌زاران ملیۆن دینار بۆ دیوه‌خان و مه‌کته‌بی به‌رپرسه حیزبییه‌کان ته‌رخانکرا.٥٠٪ له‌سه‌دی ئه‌وانه‌ی وه‌ک فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ته‌که‌ت موچه‌یان وه‌رده‌گرت ئێستا دیارنیه کێن!!له‌سه‌رده‌می حوکمڕانی جه‌نابت ده‌یان هه‌زار به نایاسایی خانه‌نشینکران.له‌سه‌رده‌می حوکمی جه‌نابت چه‌ند که‌ناڵی ئاسمانی مانگانه ٥٠٠ ملیۆن دیناریان وه‌رده‌گرت !!ئێستا نه‌ماون.پێش ئه‌وه‌ی جه‌نابتان وه‌زاره‌ت ته‌سلیم بکه‌ن له مانگی شه‌ش ، وه‌زاره‌تی دارایی شه‌ش ترلیۆن واته: پێنج سه‌د هه‌زار ده‌فته‌ر دۆلار عجزی به‌جێهێشت.بۆیه ئێستا ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات باجی حوکمڕانی ئێوه‌و پارتیه، میلله‌ت ده‌یدات“.
لەلایەكی تریشەوە بابه‌کر دڕه‌یی،ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،له‌میانه‌ی وتارێکیدا که له‌ژێر ناونیشانی(ناتوانن دەستە چەورەکە بە ئێمە بسڕن)لەئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردۆتەوەو نوسیویه‌تی”بە ئەندازەی کێوەکانی ئەزمەڕ و کاروخ و هەڵگورد بەڵگەمان لەبەر دەستایە کە هەر چرکەیەک وەک تۆپ بە رویانا بتەقێنین و حاڵیان بکەین دنیا چ باسە. هەروەها وتویەتی”ئیوەیەک ٢٣ ساڵتان بە هەوانتە و بە گەندەڵی خوارد ئیتر سکتان تیر بوەو ڕوح و دڵتان مردوە ! خۆتان لە کاری سیاسەت و مەسەلە پەیوەندیدارەکانی دوورخەنەوە“.
ماوه‌یه‌ك گۆران رۆلی ئۆپۆزسیۆنی بیرچۆبۆوه، به‌ڵام ئێستا خه‌ریكه ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و رۆڵه بگێرێته‌وه و بۆیه سه‌ره‌ت به‌هه‌ڕه‌شكردنی ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵێ ده‌ست ێده‌كات. باسیش لەوەدەكرێت له‌وانه‌یه بەباسكردنی ئەو دۆسیە گەندەڵیانە بزووتنەوەی گۆڕان دەیەوێت خۆی لەبەرپرسیاریەتی بدۆزێتەوە، چونكه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداریان له‌حكومه‌تی هه‌رێم كۆمه‌ڵێك قه‌یران رووبه‌رووی هه‌رێم بۆته‌وه، بۆیه ره‌نگه ئه‌مه‌ش گۆرانی رووبه‌رووی كۆمه‌ڵێك ئیحراجی كردبێته‌وه. لەوبارەیەوە بابه‌کر دڕه‌یی،ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”ئێمە له بەپرسیاریەتی خۆمان نەدزیوەتەوە و باسی گەندەڵیەكانمان كردووە،ئێمە قەت خۆمان له بەرپرسیاریەتی نەدزیوەتەوە و هەوڵمان داوە كە راستییەكان بڵێن،بەڵام هەندێك جار تەوقیتەكان فەرق دەكات،تەوقیتەكان وات لێدەكات كەبیر بكەیتەوەو چۆن شتەكان تەرح بكەی لەكاتی پێویستدا،هەندێك جار هەیە گەندەڵی بەوە چارەسەر دەكرێت كە تۆ لەرێگای یاساوە بەگژی دابچیتەوە بەو دەسەڵاتەی كەهەتە،بەڵام ئەگەر زانیت بەو دەسەڵاتەی كەهەشتە دەرەقەتی نێت ناچار بۆ خەڵكی باس دەكەی بۆ ئەوەی كە رێگای تر بدۆزرێتەوە“.
هاوڵاتیان و چاودێران باس له‌وەدەكەن كە بزووتنەوەی گۆران بەشداری لەحكومەت كردووە و وەك پێویستیش كاریان نەكردووە و خەڵكێك پێیوایە كاتێك بەرپرسانی بزووتنەوەكە دەڵێن ئاشكرای گەندەڵی دەكەین خۆیان لەبەرپرسیارێتی دەدۆزنەوە،لەوباریەوە ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی”ئەوانەی باس لەوەدەكەن ئەوە راست نییە و قسەێكی بێ ئەساسە،چونكە ئەوانەی گەندەڵیشن خۆیان دەڵێن دژی گەندەڵین،كەس نیە دان بەگەندەڵی دابنێت و كەسیش نیە داكۆكی لەگەندەڵی بكات،هەموویان دەڵێن دژی گەندەڵێن،بەڵام كە وردی دەكەیتەوە و دەچیتە سەر مەسەلەكە هەست دەكەیت كەسانی زۆر بەرپرس و باڵادەست خۆیان پشتیوانی لەگەندەڵی دەكەن،تەنها مەسەلەكە تەوقیت و شێوازی رووبەروبونەوەی گەندەڵیەكەیە،ئەگەر ئێمە زانیمان لەناو حكومەت بەتەنهاین و دەرەقەتی گەندەڵی نایه‌ن ئیجاب ناكات دژی ئێمە بوەستنەوە،بەكردەوە گەندەڵی هەڵدەكەنین،بەڵام ئەگەر بزانین لەناو حكومەتیش رێگامان پیینادەن و هەندێك خەڵك لەناو حكومەت خۆیان باس لەوەدەكەن كە گۆڕان تەخسیری كردوە ئێمە ئه‌و كاته ئه‌ده‌ینه‌وه بەرویاندا و به‌و كاره خۆیان دەخەنە گومانەوە“.
هەر لەوبارەیەوە كە بزووتنەوەی گۆڕان لە ئاشكراكردنی گەندەڵییەكان بەپلەی یەكەم بۆچی رووی لەیەكێتییە،د.رێواس فایه‌ق،پەرلەمانتاری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”بزووتنەوەی گۆڕان خۆی لەسەر بنەمای ئەو گلەیانە و ئاشكراكردنی ئەوەی كەناوی ناوە گەندەڵی بوە بەبزووتنەوەی گۆڕان و خاوەنی 24 كورسی،ئەوەی لە برادوو وتویانە وتویانە و قەتیش لە هیچ شتێك نەگەڕاونەتەوە،بەتایبەتی بۆ یەكێتی چاو پۆشیان لەهیچ شتێك نەكردوە،چاو پۆشیان لە پارتی كردوە،بەڵام هەرگیز چاوپۆشیان لەیەكێتی نەكردووە،وە ئەم هەڕەشە كردنه‌ش ئسلوبێكی زۆر ناشیرینه و مامەڵەكردنە لەگەڵ ئەو قەیرانەی كە ئێستا خەڵكی كوردستانی تێكەوتوە“.
پەرلەمانتارەكەی یەكێتی وتیشی”لەباتی ئەوەی بێن بەیەكەوە قسە لەسەر ئەوە بكەین كە چی بكەین بۆ ئەوەی نیگەرانیەكانی خەڵك بڕەوێنینەوە،دێن كای كۆن بەبا دەكەین،وه‌كو خۆم ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بەهیچ شێوەیەك نامترسێنێت،یەكێكم لەو پەرلەمانتارانە كە دەڵێم كە ئەو دۆخە هەڵدەگرێت هەندێك لە وەزیرەكان دەبێت دەست لەكاربكێشنەوە،بەردەوام دەبم لەسەكاری پەرلەمانتاری خۆم،سوێندم خواردوە خۆم بەنوێنەری خەڵك دەزانم،ئەخلاقم رێگەم پێنادات لەبەر ئەوەی هەڕەشە لەمەكتەب سیاسیەكانم دەكرێت بڵێم هەڕەشم لێەكرێت و حەیامان دەبەن،ئەوەی حەیای نیە باحەیای بچێت،هەروەها ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌په‌رله‌مانتاره ئازاكانی یه‌كێتی ناترسێنێت،نازانم بۆ پارتی چۆنه،چونكه ئه‌و كایه‌ی ئێستا ئه‌وان به‌بای ده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌و كایه‌یه كه زۆرترین دەنگیان پێهێناوە لە كاتی خۆ‌یا،دەستیان لە ئێمە نەپاراستوە،زۆر بەهەڕەمەكیش خەریكی قسەكردنن لەسەر ئەم دۆسیانە،عەیبەیەكی گەورەیە ساڵێكە لەپەرلەمانی كوردستانین ئەوان ده‌ستیان بۆ ئەو دۆسیانە نەبردوە،بەڵام كاتێك ئێمە دەست بۆ قسەكردن لەسەر وەزیرەكان دەبەین،ئەوان دێن لەبەرامبەر ئەوە وەكو كاردانەوە ئەم شتانە دەكەن،دەبێت خەڵكی كوردستان لەم شتانە تێبگات و پێیان بڵێت ئەی بۆچی لەماوەی ساڵ و نیوك پێش ئێستا كەلەپەرلەمان بوون لەبەر ئەوەی لەحكومەت بوون هیچ قسەێكتان نەكرد،ئێستا كەدەست بۆ وەزیرەكانتان دەبرێت هەڕەشە دەكەن“.
د.رێواس فایەق راشیگەیاند”گرنگ نییە بۆمن ئەوانەی گەندەڵیان كردوە كێن باباسیان بكەن،ئەگەر كەسەكان یەكێتیشن باباسیان بكەن و بیان هێنە بەردەمی دادگا،هیوادارم بەهاوسەنگی باسی هەردولا بكەن چونكە ئێمە لەحكومەت دا بەتەنیا نەبووین و شەریكمان هەیە“.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی بۆ نوچەنێت ئاشكراكرد”لەرابردوودا هەتا ساڵی 2009 هەموو سەركردەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بە عەلی حەمە ساڵحیشەوە ئەگەر ئێمە دز بووبین ئەوانیش لەگەڵمان دزبوون،ئەگەر پیاوچاك بووین ئەوانیش لەگەڵمان پیاوچاك بوون،بۆ نەوشیروان مستەفا ئەندازیاری راپەرینە لەبەر ئەوەی كاتێك لەناو یەكێتی بووە بەشداری راپەرینی كردووە،ئەی بۆ ئەندازیان نییە لە دزی و بەهەدەردانی پارە،بۆ لەوەیان بێ بەریە و لەوەیان سەركردەیە،وە ئەو 10 ملیۆن دۆلارەش كەناڵی كەی ئین ئێن و گردەكەو بزووتنەوەی گۆڕانیان پێ دامەزراندوە پارەی یەكێتیە ئەگەر دزبێت ئەو كارانەیان بەو پارە دزیە كردوە“.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو”یەكێتی بەرپرسە لەو دۆخەی كە ئێستا خەڵكی كوردستان تێدایە،لەبەر ئەوەی لەوەتەی حكومەت هەیە یەكێتی لەحكومەت بووەو ئێستاش لەحكومەتە،من قەناعەتیشم وایە كە كۆی حكومەتەكەیە كەسەركەوتو نەبووە لە دابین كردنی پێداویستییەكان،بەڵام ئەگەر لەبەردۆخەكە قسە لەسەر ئەوناكرێت كە كابینەكە متمانەی لێوەربگرێتەوە هەر بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەكانی خەڵكە،ئەگەر ئەمە لەدونیایەكی دیموكراسی بوایە ئەو وەزیرانە پێش ئەوەی كەسێك داوایان لێبكات دەبوو خۆیان بیان واتبایە لەبەر ئەوەی خواستەكانی خەڵكمان پێ دابین ناكرێت ئەوە دەستمان لەكاركیشایەوە“.
لەلای خۆشییەوە د.فەرسەت سۆفی پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”نەبەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و نەچاكسازی بەزو زمانە ناكرێت كە هەركەسێكمان بمانەوێت خۆمان پاك بكەینەوە تۆپەكە فڕێدەینە ساحەكەی ئەوەی تر،ئێمە پێمان وایە هەموومان بەرپرسیارین،گۆڕانیش بەبەشی خۆی كە لە 95% لەناو یەكێتی بووە حكوم ران بووین لەو وڵاتە هەمووان“.
پەرلەمانتارەكەی پارتی ئەوەشی بۆ نوچەنێت پشت راست كردوە كە تیبینی ئەوەیان كردووە،خەڵكێك دەیەوێت خۆی لەبەرپرسیارێتی بدزیتەوە،بێ ئەوەی ناوی لایەنەكان ئاشكرابكات.